هەواڵ- ڕاپۆرت
ئەوەی لە ئەمریکا روو دەدات توڕەیی خودایە؟
ئەوەی لە ئەمریکا روو دەدات توڕەیی خودایە؟
دوو رۆژ پێش ئاگرەکە چۆن سوکایەتی بە ئاین کراوە؟
چەند رۆژێکە ئەمریکا دەکوڵێت و ئاگر هەموو لایەکی گرتووەتەوە و تیمەکانی ئەو وڵاتە تا شوێنێک دەکوژێننەوە شوێنێکی دیکە ئاگر دەگرێت و بەتەواوەتی دەسەتەوەستان بوون.
ئاگرەکە سەرەتا لە کالیفۆرنیاوە دەستی پێکرد و سەرەتا وەک رووداوێکی ئاسایی لیدەڕواندرا، بەڵام دواتر بەهۆی نائاسایی بوونی ئاگرەکەوە گومانەکان گۆڕدران، ئەمیش بەهۆی بینینی چەند تۆپەڵە ئاگرێک کە لە ئاسمانی وڵاتەکەوە بەردەبنەوە بۆ سەر دارستانەکان و ئەو ناوچانەشی کە ئاگری تیدا نییە ئاگری لیدەکەوێتەوە.
لەگەڵ بینینی ئەم دیمەنانە و بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دیکە سەرەتا میدیاکانی ئەو وڵاتە باسییان لە تەقینی بورکانێک کرد، بەڵام دواتر دەرەکەوت کە هیچ بورکانێک نەتەقیوە و سەرچاوەی ئەو تۆپەلە ئاگرە نازاندرێت.
ئەوەی لە ئێستادا لە سۆشیال میدیاکان باس دەکرێت رای جیاوازی خەڵکی تەواوی وڵاتانە کە بەشێکی زۆرییان و بەتایبەت وڵاتە موسوڵمانەکان پێیان وایە ئەوە کارەساتی سروشتی نییە و تووڕەیی خودایە بەسەریاندا رژاوە لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵاتەکە وتی کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسوتێنین و پێش ئەوەی ترەمپ ئەو کارە بکات خودا ئەمریکا بۆ سوتاند هاوشێوەی غەززە، لەهەمان کاتیشدا دەوترێت کە ئەوە کارەساتی سروشتییە و پیشتریش روویداوە و هیج پەیوەندییەکی بە ئاینەوە نییە.
لەگەڵ ئەمەشدا گرتە ڤیدیۆییەکی دیکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە شەوێک پێش ئاگرەکەی ئەمریکا لە ئاهەنگێکدا دەوترێت کە خودا لە کالیفۆڕنیا هیچ دەنگێک بەدەست ناهێنێت و خەڵکی ئەوێ خودا پەرست نین.
دوو رۆژ دوای ئەوە لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیای وڵاتی ئەمریکا ئاگرەکە کەوتەوە و ئێستا ئەو ڤیدیۆیە تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە، بەڵام لەهام کاتیشدا پۆلس دەڵێت چەند کەسێکمان بە تۆمەتی کەردنەوەی ئاگرەکان دەستگیر کردووە، بەڵام هێشتا راگەیاندراوی فەرمی و کۆتایی لەبارەی هۆکارەکەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئەوەی پەیوەستە بە زیانەکانەوە تا ئێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٦٠ هەزار کەسیش ناوچەکەیان چۆڵکردووە و ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە ٢٧ هەزار دۆنم سووتاوە و دەسەڵاتدارانیش هۆشداری چۆڵکردنیان بۆ نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس دەرکردووە.
هەر بەو هۆیەشەوە زیانی گەورە بەر کەرتی سوتەمەنی و کارەبا و ئاوی ئەمریکا گەیشتووە و خزمەتگوزارییەکان پچڕاون