هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو نهێنیانەی کە 15 رۆژەکەی مانگرتن دەری خست

14 کاتژمێر پێش ئێستا

9 جار خوێندراوەتەوە


ئەو نهێنیانەی  کە 15 رۆژەکەی مانگرتن دەری خست
سنوری ئازاد و سنوری دەسەڵاتی خۆسەپێن دەرکەوت
ڕووی راستی بەشێک لە میدیاکانیش ئاشکرا بوون 
مەعدەنی بەشێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بۆ خەڵکی دەرکەوتن 



مامۆستایانی ناڕازی  ماوەی زیاتر لە 15 رۆژە  لەپێناو داواکاری مووچە و بژێوی ژیانیاندا  مانیان لە خواردن گرتووە لەو ماوەیەشدا ڕووبەڕووی چەندین مەترسی تەندرووستی بوونەوە و لە کەش و هەوایەکی نالەباردا درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا ئەوان پشتگیریەکی گەورەی جەماوەرییشیان هەبوو هاوکات سەرۆکی یەکێتیش پشتگیریەکی تایبەتی لێکردن و لەبەر ئەوان کۆتایی بە گەشتێکی ئەمریکای هێنا و شەوێک بۆماوەی زیاتر لە 1 کاتژمێر و نیو لەگەڵیاندا کۆبوویەوە جگە لەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتیش سەردانیکردن و چووە لایان  هاوکات نەک ئەوەی رێگریان لێنەکرا 
بەڵکوو پاسەوان و تیمی تەندرووستی 24 کاتژمێریان بۆ داندرا بوو ئەمە جگە لەوەی سەرجەم میدیاکانی یەکێتی و نزیک لەیەکێتی گرنگیەکی زۆریان بە گواستنەوەی سات بە ساتی هەواڵی مارگرتنەکە دەدا و دەنگی مانگرتووەکانیان بە هەموان دەگەیاند مانگرتنەکە نەک تەنها لە ناخۆی هەرێمی کوردستان  بەڵکوو لە تەواوی عێراقدا دەنگدانەوە و کاریگەری هەبوو بەجۆرێک کە وەفدی تایبەت لە پەرلەمانی عێراقەوە هاتن بۆ گەیاندنی داواکاری مانگرتووان  بەڵام لە نێو ئەم هەموو کاردانەوە گەورانەدا  ئەوەی کە  نەک تەنها ئامادە نەبوو سەردانیان بکات
بەڵکوو بە وشەیەکیش ئامادەنەبوو باسی مانگرتوان بکات  مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەت بوو ئەو لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە هێرشی توندیشی کردە سەر مانگرتووان و بێشەرمانە وتی کە مانگرتووەکان ڕەنگی میلیشیایان گرتووە و ئەوەی دەیکەن سینارۆییە و دەیانەوێت ببنە پەرلەمانتار  پاشانیش کاتێک مامۆستایان بۆ پشتیوانی مانگرتووەکان ویستیان ناڕەزایەتیەکان ببەنە هەولێر  لە سنوری دێگەڵە رێگریان لێکرا و پارێزگاری هەولێریش بە ئاشکرا وتی پارتی هەر بە دژایەتیکردنی مانگرتووەکانی سلێمانیەوە نەوەستا بەڵکوو ڕگری لە هەموو جۆرە چالاکیەکی مەدەنی کرد کە لە هەولێردا ئەنجام بدرێت و گومانی لە هەر کەسێکیش هەبوایە راستەوخۆ دەستگیری دەکرد و تەنانەت سیناریۆی جۆراوجۆریشیان بۆ درووستدەکرا یەکێکی دیکەش لە ئەو راستیانەی مانگرتنەکە ئاشكرای کرد دیوی راستەقینە و مەعدەنی بەشێک لەو میدیایانە بوو کە بە پشتیوانی پارتی و بە پاری میللەت بەڕێوە دەچن و خۆیان وەک میدیایی یەکەمی بێرکابەر و نەکراوە و نەبیندراوە و پرۆفیشناڵ ناودەبەن  بەڵام لەوکاتەدا کە هەموو هەرێمی کوردستان خرۆشابوو
هەزاران مامۆستا لە سنوری دێگەڵە لێیان دەدرا و غازی فرمێسکڕێژیان بەسەردا دەکرا ئەوان بۆیان نەبوو بە تەنها وشەیەکیش باسی بکەن  ئەم مانگرتنە هەر بەتەنها ڕووی راستی پارتی و میدیاکانی دەرنەخست
بەڵکوو خراپی دۆخی ئۆپۆزسیۆنیشی ئاشکرا کرد  بەجۆرێک نەوەی نوێ کە خۆی بە ئۆپۆسزیۆنن دەناسێنێت پشتیوانی مانگرتنەکەی نەکرد و لە میدیاکانیەوە زۆر بەلاوازی کاری لەسەر دەکرد
لەکاتێکدا شوێنی مانگرتنەکە چەند سەد مەترێک لە کەناڵەکەیانەوە دوور بوو لە کۆتا ڕۆژی هەڵپەساردنی مانگرتنەکەشدا مانگرتووەکان ڕایان گەیاند کە بـــەشـــێك لـــە هـــێزەكانی ئـــۆپۆزسیۆن هەوڵیانداوە بازرگانی بە گیانمانەوە بكەن  نەشیانتوانیوە هەلی خەباتەکەی ئێمە بقۆزنەوە بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەوەی پشتیوانێکی بێ مەرج و بەردەوامی مانگرتووەکانی کرد
خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون  کە هەر ئەمەش هۆکاری ئەو دەستەواژەیەیە کە خەڵک دەڵێت  هەرێمی کوردستان وەک کۆریایی باشور و کۆریایی باکوری لێهاتووە و داواشدەکرێت ئەو ئازادییەی لە سلێمانی هەیە بۆ هەولێریش بگوازرێتەوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations