هەواڵ- ڕاپۆرت

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت چیتر قبوڵی ناکەین و وەڵاممان دەبێت

پێش 1 هەفتە

54 جار خوێندراوەتەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت  چیتر قبوڵی ناکەین و وەڵاممان دەبێت
 دەشڵێت هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن و دەبێت سیستەمێک بۆ مووچە دابنرێت کە جێگەی متمانە بێت.
پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا بافڵ جەلال تاڵەبانی چی بە مەسروور بارزانی ووتوە؟

لەمیانەی بەشداریکردنی  لە حەوتەمین خولی کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتیی بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر چەند پرسێکی گرنگ بۆچوونی خۆی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو و رایگەیاند، لە رابردوودا چەندین بەڵینمان داوە و ئێستاش دەمەوێت لێرەوە  دووپاتیبکەمەوە  کە ئەوەی وتمان و ئەوەی ویستوومانە  ئەوەیە کە ژیانی خەڵک باشبکەین ،لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتیان حەقی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن و گوزارشت لە بۆچوونی خۆیان بکەن وەنابێت رێگری لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان بکەین چونکە ئێمە لەسلێمانی دیدگامان بۆ خۆپیشاندان جیاوازە و زۆربەی خۆپیشاندانەکانیش لە سلێمانی ئەنجام دەدرێن.
سەبارەت بە کێشەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ووتی پێش سەردانەکەم بۆ ئەمریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمانکردووە سەبارەت بە پرسی تەوتین  و جەختم لەسەرئەوە کردۆتەوە کە پێویستە سیستمێک بۆ مووچە جێبەجێ بکرێت جێی متمانە بێت و لەگەڵ ئەوەشدا حکومەت لێپرسراوێتی دروستکردنی متمانەکە لە ئەستۆ بگرێت.
 سەبارەت بە هێرشە درۆنیەکانی تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان و پرسی ئاشتی لەتورکیا بافڵ جەلال تاڵەبانی ووتی، بانگەشە بۆ ئاشتى ئازایانەترە لە بانگەشەکردن بۆ جەنگ،تاکەرێگەش بۆ کۆتایهێنان بە کوشتار  لەتورکیا  گفتوگۆ و دانوستانی ئاشتیانەیە، ووتیشی وەک یەکێتی پاڵپشتی بەهێزی پرۆسەی ئاشتین لە تورکیا. سەبارەت بە هێرشە درۆنیەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی ووتی، بێتاقەت بووین لە درۆن و مووشەکەکانی تورکیا بەڵام چیتر ئەوە قبوڵ ناکەین و وەڵاممان دەبێت ،هەروەها سەرۆکی یەکێتی جارێکی تر دڵنیایدا لەوەی کە هیچ کاتێک ئامادە نین زانیاری لەسەر براکوردەکان بدەن بە هیچ کەسێک و وەک خۆی ووتی پێویستە ئەو دەوڵەت و لایەنانە بەدوای خەڵکی تردا بگەڕێن تازانیاریان پێبدەن. سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراستیش سەرۆکی یەکێتیی ئاماژەی بەوەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەرووی ئاستەنگ بووەتەوە وتائێستاش مەترسییەکانی داعش کۆتاییان نەهاتووە و ئامادەی خۆشی پیشاندا کە بە بەڵگەو ئامارەوە بیسەلمێنێت کە هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە.  لەکۆتایی قسەکانیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە حەوتەمین خولی کۆنفرانسی دیالۆگی نێودەوڵەتیی بەغداد باسیلەوەکرد و ووتی ئێستا یەکگرتووی زۆر باش لە ناو کورددا هەیە و یەکگرتووی نێوانهێزە کوردییەکانیشی بە خاڵی سەرکەوتنی  دۆزی رەوای گەلی کورد زانی.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations