هەواڵ- ڕاپۆرت

تەیف سامی چۆن بەرپرسانی هەرێمی کەلەپچە کرد؟

24 کاتژمێر پێش ئێستا

11 جار خوێندراوەتەوە


تەیف سامی چۆن بەرپرسانی هەرێمی کەلەپچە کرد؟
فەرمانگەکانی هەرێم پەکیان دەکەوێت و بەرپرسانیش هیچیان بۆ ناکرێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناردنی مووچەی مانگی یەکدا رێککەوتنێکی نوێی لەگەڵ بەغدا راگەیاند و بەدەستکەوتێکی گەورە ناویان برد، بەڵام سەرەتا وردەکاری رێککەوتنەکەیان بڵاونەکردەوە و سەرنجی فەرمانبەران و هاوڵاتییانیان بەلای هاتنی پارە و دابەشکردنی مووچەدا راکێشا. ئایا هەر بەڕاستی ئەو رێککەوتنە دەست کەوت بوو بۆ هەرێم؟ لەگەڵم بن با وردەکاری رێککەوتنەکەتان پێبڵێم.
بەغدا مانگانە مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا دەنێریت بەپێی سیستمێکی نوێی لیستی مووچە کە سیستمی پەیڕۆڵە. ئەمە تاکە ئەرکە کە بەغدا لەو رێککەوتنەدا بەری دەکەوێت، بەڵام لەبەرامبەردا کۆمەڵێک مەرج و ئەرک هەیە کە حکومەتی هەرێمی پێ ملکەچ کراوە و هەندێکیشیان جگە لە زیان هیچ سوودێک بە هاوڵاتییان ناگەیەنن.
بەپێی رێککەوتنەکە: نابێت هەرێم  هیچ جۆرە دامەزراندنێکی هەمیشەیی- گریبەست و كاتی بکات تەنانەت ئەگەر لەسەر داهاتی ناوخۆش بێت و نابێت رەزامەندی لەسەر خۆبەخشی فەرمانبەریش بدات.
لە خاڵێکی دیکەدا هەرێم ناچار دەکرێت بەخشین و بەستی دەرماڵەی نوێ بۆ سەرجەم موچەخۆران رابگرێت و تەنها ئەو مووچەیە وەربگرن کە لەمانگی یەکدا وەریانگرتووە بەبێ هیچ زیاد کردنێک.
ئەوەی کە کەلەپچەکەی بەتەواوەتی خستە دەستی بەرپرسانی هەرێم ئەم خاڵەیە کە باسم نەکردووە
تەیف سامی پێی وتوون بەهیچ شێوەیەک نابێت گواستنەوەی راژە لەنێوان وەزارەتەکاندا بکەن و حکومەتی هەرێمیش پێی رازی بووە.
رەنگە لە رواڵەتدا ئەم مەرجە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبێت، بەڵام لەراستیدا گرفتی گەورە بۆ هەرێم دروست دەکات ئەویش بەهۆی ئەوەی جگە لەوەی دامەزراندن راگیراوە لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر خانەنشین کراون بۆشایەکی زۆری میلاکات لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێم دروستبووە  و بەشێکی زۆریشیان بەر فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەکەون.
جا ئێستا من لە ئێوە دەپرسم ئایا شاندی هەرێم هەستی بەو خراپییانەی رێککەوتنەکە نەکرد؟
یان زانیویانە و  دواتر واژۆشیان کردووە؟

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations