هەواڵ- ڕاپۆرت

چۆن هاوڵاتییەک لەهەولێر 10ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان دەبات و رادەکات

17 کاتژمێر پێش ئێستا

9 جار خوێندراوەتەوە


چۆن هاوڵاتییەک لەهەولێر 10ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان دەبات و رادەکات
ئەو هاوڵاتیە لەگەڵ کێدا شەریک بووە؟
بۆچی ئەم کەیسانە لەهەولێر بەردەوامی هەیە و بەرپرسیارێتی دەزگا ئەمنیەکان چیە؟
لەنوێترین رووداوی هەڵخڵەتاندن و چەواشەکردنی هاوڵاتیان لەشاری هەولێر کەسێک 10 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیان دەبات و بەرەو وڵاتی بەریتانیا هەڵدێت، ئەو کەسە کە ئێستا کوردستانی بەجێهێشتووە لەگەڵ کوڕی یەکێک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر سەرەتا نوسینگەیەکی عەقارات دادەنێت و دواتر بەناوی دروستکردنی شوقەوە جەندین شتی ترەوە پارە لە هاولاتیان وەردەگرێت بەپێی زانیارییەکان کەمترین بڕەپارە لە هەواڵاتیان کە وەری گرتبێت لە پێنج بۆ حەوت دەفتەر دۆلات کەمتر نەبووە، زۆرتتیرین پارەش کە وەری گرتبێت بڕی 650 دەفتەربووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە خەڵکێکی زۆر متمانەیان بەوکەسەکردووە و پارەکانی خۆیانیان پێداوە بەمەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، بەڵام دوای ئەوەی ئەم کەسە بڕەپارەیەکی زۆری هاوڵاتیان دەکەوێتە دەستی دواجار بەبیانوی خوشکێکیەوە ڤیزای بەریتانیا وەردەگرێت و دەچێتە بەریتانیا لەوکاتەوە تائێستا هەرچەند تەلەفۆنی بۆدەکەن و وەڵامی هیچ کەسێک ناداتەوە و بەیەکجاری هەولیری بەجێهێشتووە، سەبارەت بەو کوڕی ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی هەولێر کە شەریک بووە لەگەڵ ئەم کەسەدا  لە ئێستادا لەهەولێرەو بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی هەڵاتووە پارەیەکی زۆری ئەم شەریکەشی بردووە وهەڵاتووە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە ئەو کەسانەی پارەکانیان داوە بەم نوسینگەیە زۆربەیان مامۆستای زانکۆ و خاوەن بڕوانامەی بەرزن بەڵام ئەو کەسەی کە پارەکانی بردووە و هەڵاتووە هیچ بڕوانامەیەکی نیە، وەتەواوی ئەو کەسانەی پارەکانیان براوە ئامادەنین بۆ هیچ دەزگایەکی میدیایی قسەبکەن.
 لەماوەی رابردووشدا چەندین کەیسی تری لەم جۆرە لە شاری هەولێرد روویدا وهاوڵاتییەکی زۆر زەرەرمەند بوون کە ئەمەش پەیوەندیی بەدووبابەتەوە هەیە، یەکەم ئەوەیە کە دام و دەزگائەمنیەکانی هەولێر نەیانتوانییوە وەک پێویست کۆنترۆڵی ئاسایشی بازاڕ بکەن لەرووی چاودێریکردن و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کەسانەی کە کاری بازرگانی و دارایی دەکەن تائەوەی هاوڵاتیان بەم شێوەیەی ئێستا زەرەرمەندنەبن و ماڵ و سامانیان پاریزراوبێت، بابەتی دووەمیش ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیانە کەدەبێت زیاتر بەئاگابن لەوەی کە متمانە بەهەموو کەسێک نەکەن و مامەڵەکانیان بەتایبەت مامەڵە داراییەکانیان لەگەڵ هەموو کەس و شوێنێکی متمانەثێنەکراودا نەکەن تارووبەرووی گرفتی لەم جۆرە نەبنەوە.
لەکۆتایدا روودانی ئەم رووداوانە لە هەولێر و چەواشەکردنی خەڵک و بەفیڕۆ دانی سامان و داهاتی هاوڵاتیان بەو شێوەیە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی هەولێردایە و دەبێت ئاسایشی ئابوری هاوڵاتیان و بازاڕ بەجۆرێک لە جۆرەکان بپارێزرێت تائەوەی هەم متمانە بمێنێت هەم هاوڵاتیان بتوانن مامەڵەکانیان بە لەو شوێنانە ئەنجام بدەن بەجۆرێک لە جۆرەکان گەرەنتی کراون و لەژێر کۆنترۆڵدان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations