هەواڵ- ڕاپۆرت

لە دابەشکردنی زەویشدا غەدر لە سلێمانی دەکرێ

15/02/2025

146 جار خوێندراوەتەوە


لە دابەشکردنی زەویشدا غەدر لە سلێمانی دەکرێ

ببینن چۆن جارێکی تر حکومەتەکەی مەسروربارزانی غەدر لە سلێمانی و فەرمانبەرانی دەکات

تا ئێستا بەشێکی زۆر لە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەویدان و بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم  فەرمانی پێدانی زەوی بۆ 240 هەزار فەرمانبەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەرچووە بەووتەی ساسان عەونی ، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم پرۆسەکە بەردەوامی هەیە. 
تائێستا ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی ناویان  بۆ وەرگرتنی  زەوی گەڕاوەتەوە 153 هەزار فەرمانبەرە و60 هەزار فەرمانبەریان لە سنوری هەولێرە و 49 هەزارفەرمانبەریان لە سنوری پارێزگای سلێمانییە و40 هەزاریشیان لەپارێزگای دهۆکە، پارێزگای هەڵەبجەش تەنها ناوی چوار هەزار فەرمانبەری بۆ گەڕاوەتەوە لێرەدا ئەگەر سەرنج بدەیت جارێکی تر حکومەتی هەرێم و کابینەکەی مەسروربارزانی غەدرێکی تری لە سنوری پارێزگای سلێمانی کردەوە ولە کۆی 240 هەزار و111 فەرمانبەر تەنها  ناوی 49 هەزار فەرمانبەر لەسنوری سلێمانیدا هاتووە و60 هەزار فەرمانبەریش لەسنوری هەولێر ناوی هاتووە، کە ئەمەش غەدرێکی تری ئاشکرای پارتییە لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری.
لەبارەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواو نەكردبوو،ساسان عەونی وەزیری شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی پرۆسەیەكی بەردەوامە و ئێستاش زۆر بە ڕێكوپێكی بەڕێوە دەچێت، لەبارەی ئەو وەزارەتانەی لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، ساسان عەونی دەڵێت، ئێستا لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لێژنەیەكی تایبەت كار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەكات و ئەو وەزارەتانەی كە لیستەكانیان تەواو نەكردبوو، لیژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی ئەو وەزارەتانەیان كردووە و هاوكاریان بوون بۆ ئامادەكردنی لیستەكانیان تا بەبێ کێشەو گرفت ناوی ئەو فەرمانبەرانە لەلیستەکانیان تۆماربکەن کە فەرمانی وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە.
لای خۆشیەوە زەردەشت رەفیق، ووتەبێژی شارەوانی سلێمانی تایبەت بە کۆباسی راگەیاند و ووتی" ئەوەی ماوەتەوە لەلای وەزارەتە ئێمە وەک شارەوانی سلێمانی هەرکاتێک وەزارەت پێمان رابگەیەنێت و ئاگادارمان بکاتەوە دەست دەکەین بەدابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.
لەئێستادا مامەڵەی وەرگرتنی وەجبەی دووەمی پێدانی زەوی بۆ 27 وەزارەت و فەرمانگە تەواو بووە، کە تێیدا 240 هەزار و 111 فەرمانبەر لە وەرگرتنى زەوی سوودمەند دەبن و بەشێکی زۆری شارەوانییەکانیش لە چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتدان تا زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشبکەن مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە و بەپێی رێنماییەکانیش هەر فەرمانبەرێک خزمەتی لە هەشت ساڵ زیاتر بێت و پێشتر سودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی دەتوانیت زەوی وەربگرێت، بەپێێ ئەو رێنماییانەش ئەو خانەنشینانەشی کە لەو کاتەی فەرمانبەربوون سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی  دەتوانن سودمەند بن لەوەرگرتنی زەوی و بڕیارەکە دەیان گرێتەوە..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations