هەواڵ- ڕاپۆرت
ئایا ئۆ*جە*لان ئازاد دەکرێت؟
ئایا ئۆ*جە*لان ئازاد دەکرێت؟
پە*کە*کە ئاگربەستی راگەیاند بەڵام مەرجی ئازادبوونی رێبەرەکەیان هەیە
دوای ئەوەی بەسێ قۆناغی جیاجیا شاندی دەمپارتی چوونە دورگەی ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆ*جەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکە*کەدا کۆبوونەوە، دواتر رۆژی پێنجشەممە، پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆ*جە*لان، رێبەری زیندانیکراوی پە*کەکە لەسەرپرسی ئاشتی بەزمانی کوردی و بەزمانی تورکی بڵاوکرایەوە.
لەپەیامەکەیدا ئۆ*جە*لان داوای لە قەندیل کردووە کە کۆنگرەیەک ببەستن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانیان دابنێین، هەرزوو ئەم پەیامەی ئۆ*جە*لان لەسەر ئاستی جیهان پێشوازیلێکراو هەموو ئەانەی پێشوازییان لە پەیامەکە کرد دەڵێن، ئەمە دەستپێشخەرییەکی زۆر باشە بۆئەوەی پرسی ئاشتی لە تورکیا بەدی بێت.
لەبەرامبەر ئەم پەیامەی ئۆجە*لا*ندا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ووتی، تورکیا بەرەوقۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت و رێگە نادەین هیچ کەسێک پرۆسەکە لەناو ببات ، چونکە ئەمەی هاتۆتە پێشەوە دەرفەتێکی مێژووییە. ئەمڕۆش شەممە پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاگربەستی راگەیاند و ئاماژە بەوەلکراوە دەبێت بۆ بەستنی کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێت عەبدوڵا ئۆ*جە*لان رێبەری زیندانیکراوی پەکە*کە خۆی سەرپەرشتی کۆنگرەکە بکات واتە داوادەکەن کە رێبەری زیندانیکراوی پەکە*کە ئازاد بکرێت.
ئێستا دوای ئەم پەیامانە چاوەڕوان دەکرێت پرۆسەکە بەشێوەیەکی کرداری بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە هەم پەکە*کە دەستبەرداری چەکەکانیان ببن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە، هەم تورکیاش عەبدولا ئۆ*جە*لان ئازاد بکات و گەلی کوردیش لەباکوری کوردستان بەمافەڕەواکانی خۆی بگات، بەڵام بەشێک لە بۆچوونەکان پێیان وایە تورکیا پێناچێت جدی بێت لە جێبەجێکردنی بەلێنەکانی وە تائێستا تورکیا هیچ بەڵێنێکی نەداوە بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆ*جە*لان، رێبەری زیندانیکراوی پە*کەکە ، لەکاتێکدا ئازادبوونی ئۆ*جە*لان یەکێکە لە مەرجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان.
بۆیە بەم پێیە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ، هەتا ئەو کاتەی عەبدوڵا ئۆجەلان لەلایەن دەولەتی تورکیاوە ئازاد نەکرێت پە*کەکە ئامادە نابێت دەستبەرداری چەک ببێت وچەکەکانیان دانانێن، لەبەرامبەریشدا بەپێی ئەو خوێندنەوانەی بۆ سیاسەتی تورکیا و ئەردۆغان کراوە لەسەر بنەمای رابردوو، تورکیا ئاسان ئامادە نابێت عەبدوڵا ئۆ*جە*لان لە لەزیندان بهێنێتە دەرەوە تائەوەی پە*کە*کە چەک دانەنێت.
بۆیە پرۆسەی چەکدانانی پە*کە*کە و ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجە*لا*ن رێبەری زیندانیکراوی پە*کە*کە هەروا ئاسان نابێت ئەم پرۆسەیە سەرەڕای بوونی خواستی نێوخۆییو نیودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی پێویستی بە گرەنتییەکی نێودەوڵەتی هەیە بۆئەوەی ئەو پرۆسەیە بە سەرکەوتووی جێبەجێبکرێت و دواتر هیچ کەس ولایەنێکیش نەتوانێت لە بەڵێن و واژۆکانی خۆیان پەشیمان ببنەوە