هەواڵ- ڕاپۆرت
بۆچی داواکاری گشتی بە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرسامە؟
بۆچی داواکاری گشتی بە لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەرسامە؟
لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی وەک لایەنێکی پەیوەندیداری گرنگ لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر بەردەوامبوونی بەرقەراربوونی ئاسایشی خۆراک و پارێزگاریکردن لە تەندروستی هاوڵاتیان وچاودێریکردنی تەواوی بازاڕ و فرۆشگاو ریستۆرانتەکان بەردەوام بەشەو بەڕۆژ بەردەوامبووە لە بەدواداچوون و ئەرکەکانی خۆی، هەرئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە تەواوی بازاڕ و دووکان و رێستۆرانت وئەو شوێنانەی کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ئاسایشی خۆراک و تەندروستی هاوڵاتیانەوەهەیە لە ژێر کۆنترۆڵی لیژنە هاوبەشەکاندا بێت.
سەبارەت بە ئەرک و کارەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەماوەی رابردوودا، لەماوەی ئەم مانگەدا داواکاری گشتی دووجار سوپاس و پێزانیینی خۆیان ئاراستەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی کردووە لەپای دڵسۆزی و راپەڕاندنی ئەرکەکانیان کەشە ورۆژیان خستۆتە سەریەک لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و چاودێریکردنی دوکان و بازاڕ و تەواوی ئەو شوێنانەی پەیوەندی و کاریگەری راستەوخۆیان بە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیانی سلێمانییەوە هەیە. لە رۆژى (17ى شوباتی 2025) حاکم مەهدى رەشید، بەرپرسى فەرمانگەى داواکارى گشتى سلێمانى سەردانى قائیمقامیەتى کرد و لەگەڵ ئاوات محهمهد، قائیمقامی سلێمانی وئهندامانی لیژنە هاوبەشەکان کۆبوە و پشتگیرى یاسایى بۆ کارەکانیان دوپات کردەوە.
هەر لەماوەی ئەم مانگەدا بۆ جاری دووەم لە نوسراوێكدا كهلهلایهن دادوهر مههدی رهشید فهرهج، سهرۆكی فهرمانگهی داواكاری گشتی سلێمانی واژۆكراوه و ئاڕاستهی قائیمقامییهت کراوە، بەناوى فەرمانگەکەیانەوە سوپاس و پێزانینى خۆیان ئاراستەى هەریەک لە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی وسەرجەم لێپرسراوانى بەش و هۆبە و فەرمانبەر و سەرۆک و ئەندامانى لیژنە هاوبەشەکانیان کرد لەپاى ئەو ئەرک و ماندوبونەى لەپێناو پاراستنى تەندروستى هاوڵاتیان ئەنجامى دەدەن و ئاماژە بەوەشکراوە،
چاودێریکردن و پشکنینى شوێنە گشتییەکان لهسنورى کارگێڕى قائیمقامییەتی سلێمانی و بەدواداچونى جێبەجێکردنى یاسا و رێنماییەکانى تایبەت بە ئیش و کارەکان بۆ بەدواداچونى کوالێتى، نرخى خۆراک و کاڵاو پێداویستییەکان جێگهی دهستخۆشییه و هیواى بەردەوامییان بۆ دەخوازن. جگەلەوەی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام و بەبێ ماندووبوون بێ گوێدانە کاتەکانی دەوام لەشەو رۆژدا بەردەوام سەردانی دووکان و بازاڕ و چێشتخانەو دەرمانخانە و ئەو شوینانەیەان کردووە کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە تەندروستی هاوڵاتیانەوە هەیە، هاوکات دڵسۆزی و لێهاتووی وگیانی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی لەلای لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بووەتە مایەی دڵخۆشی هاوڵاتیانی سلێمانی و دڵنیابوونیان لە ئاسایشی خۆراک پاریزراوی تەندروستیان لەسایەی هەوڵ و ماندووبوونەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە.