هەواڵ- ڕاپۆرت
جەنگەکانی جیهان کۆتاییان هات
جەنگەکانی جیهان کۆتاییان هات
ترەمپ چۆن ئاوی بە ئاگرەکاندا کرد؟
لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی کۆمارییەکان لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا و وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن دیموکراتەکانی ئەمریکاوە دۆخی زۆرێک لە ولاتانی جیهان و بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هات و ئاگگرەی جەنگ بەشێک لە وڵاتەکانی گرتەوە وسەرەتای ئەو ئاگرەش لە ئۆکرانیاوە دەستیپێکرد کە بەڕواڵەت جەنگی روسیا و ئۆکرانیا بوو، بەڵام لەراستی جەنگی نێوان هاوپەیمانی شەنگەهای و هاوپەیمانی ئەتڵەسی بوو کە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات.
حوکمڕانی بایدن تەنها ئاگری شەڕی لە ئۆکرانیا هەڵنەگیرسان، بەڵکو بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتی ئێران لە هەریەکە لە وڵاتانی عێراق و سوریا و لوبنان زیاتر بەهێز بێت و ئەو گروپانەی لە ئێرنەوە نزیک بوون بە تەواوەتی هەژموونیان بەسەر ئەو وڵاتانەدا سەپاندبوو.
رێک لەو کاتەی هەموو چاوەکان لەسەر ئۆکرانیا بوون، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣دا چەند چەکدارێکی حە*ماس دزەیان کردە ناو خاکی ئی*سرا*ئیلەوە و ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئە*قسایان راگەیاند و جەنگێکی خوێناوی لە کەرتی غە*زە دەستیپێکرد کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران ژن و منداڵ پیر و گەنجی فەڵە*ستی*نی و مەترسی زیاتر پەرەسەندنی ئەو جەنگە خوێناویە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕستدا رۆژ بە ڕۆژ روو لە زیاد بوون بوو، بەڵام هەڵبژاردنەکەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەمریکا هەموو شتێکی گۆڕی، بەهۆی دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا، ئەو پیاوەی کە جیهان لێی دەترسا و بە پیاوە توڕەکە ناسرابوو سەرجەم جەنگەکانی لەماوەیەکی کەمدا کۆتایی پێهێنا، بەڵام چۆن؟
راستەوخۆ دوو رۆژ دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان سیاسەتی ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا هات و سەرەتاش ئاگرەکەی سوریا کوژایەوە و بەشار ئەسەد و رژیمەکەی کۆتاییان پێهات و دواتریش لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سەرکردەکانی حزب*وڵا لە لوبنان کرانە ئامانج و جەنگی ئەو وڵاتەش کۆتایی هات و دوای ئەوێش، ترەمپ راستەوخۆ پەیوەندی بە نا*تان*یاهۆوە کرد و وتی رایبگرە و موناقەشەم ناوێت، بەوشێوەیەش جەنگە خوێناویەکەی غەز*زە کۆتایی هات و لەدوای ئەوێش ئۆکرانیا و روسیا نەرمیان بەرامبەر یەکتر نواندووە و تەنها بەناو جەنگ ماوە، بەڵام لە راستیدا ترەمپ رێککەوتنی نهێنی لەگەڵ پوتن کردووە و جەنگی ئۆکرانیاش لە راستیدا کۆتایی هاتووە.