هەواڵ- ڕاپۆرت

مستەربینی ساختە لە عێراق دەردەکەوت

پێش 2 هەفتە

112 جار خوێندراوەتەوە


مستەربینی ساختە لە عێراق دەردەکەوت
ڤیدۆکانی ملیۆنەها بینەریان هەیە و پارەیەکی زۆری پێ پەیدا دەکات
مستەربینەکەی عێراق کێیە و بۆچی خەڵک حەز بە ڤیدۆکانی دەکەن؟



کەسمان نییە کە ئەکتەری کۆمیدی جیهانی مستەر بین نەناسین، بەڵام ئێستا لە عێراقدا کۆپی کراوەتەوە و گەنجێک هاوشێوەی ئەو ڤیدۆ بڵاودەکاتەوە. ئەو گەنجە کە ناوی لە خۆی ناوە مستەر زیکۆ و هاوشێوەی مستەر بین جلوبەرگی پۆشیوە و وەک ئەویش رەفتار دەکات و ڤیدۆکانی لە شەقامەکانی کەربەلادا بڵاودەکاتەوە. بەهۆی ئەو ڤیدۆیانەوە مستەر زیکۆ ئێستا ملیۆنەها بینەری هەیە و خۆی رایگەیاندووە کە کارەکەی بۆتە سەرچاوەیەکی باشی داهاتییش بۆی و بەهۆی ناوبانگەکەیەوە ناوەندە بازرگانیەکان بۆ کاری ریکلام بانگێشتی دەکەن. ئەوەی وایکردووە کە ڤیدۆکانی مستەربینەکەی عێراق بینەری هەبێت ئەوەیە کە هەمان ڤیدۆ و ستایلی کارکردنی مستەربین دوبارە دەکاتەوە، بەڵام بە بەرگێکی میللی عێراقیانەوە و بەبێ بەکارهێنانی هیچ قسەکردنێک.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations