هەواڵ- ڕاپۆرت

کۆدەکانی پەیامەکەی بافڵ تالەبانی بۆ ئەردۆگان و پارتی چی بوون؟

پێش 1 هەفتە

108 جار خوێندراوەتەوە


کۆدەکانی پەیامەکەی بافڵ تالەبانی بۆ ئەردۆگان و پارتی چی بوون؟
چۆن بە تەواوەتی بێهیوایی کردن؟
هەڤاڵ عەبدۆ کێیە کە بافڵ تاڵەبانی داوایکرد خەڵاتی بلەی پێبدرێت؟


دوێنێ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە ڕێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕینی بلە، سووربوونی خۆی لەسەر هەڵوێستە نیشتمانییەکانی دووپاتکردەوە و لە هەستیارترین کاتدا ئازایانەترین پەیامی بۆ دوژمنان و نەیارانی کورد و ئەوانەی هاوکارییان دەکەن نارد و وتی: هەر کوردین و هەر کورد ئەبین بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە ڕێورەسمی دابەشکردنی خەلاتی زێڕینی بلە، داوایەک لەبۆردی ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن دەکات، تا خەڵاتی زێڕینی بلە بۆ ساڵی ٢٠٢٥، ببەخشرێتە شەهیدی فەرماندەی یەکینەکانی دژەتیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان، هەڤاڵ عەبدۆ ناسراو بە (شەڕڤان کۆبانێ) کە لە شەوی ١٥ـی ئاداری ٢٠٢٣ لەگەڵ هەشت هاوڕێی شەڕڤانی دیکەی، لە سنووری بادینان لەلایەن تورکیای نەیاری کوردەوە شەهیدبوو سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، پێشکەشکردنی ئەو خەڵاتە بە شەهید هەڤاڵ عەبدۆ، پشتیوانییە بۆ هەموو خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان، کە لەپێناو میللەتی کوردی سەربەرزدا خەبات دەکەن و پەیامێکیش دەنێرێت بۆ نەیارەکانی کورد و ئەو خائینانەی لەگەڵ نەیارانی ئەم میللەتە کاردەکەن و دەڵێت هەر کوردین و هەر کورد ئەبین. ئەم پەیامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای ئەوە دێت، هەولێر بە ئاڵای تورك سور پۆش دەكرێت  و لەسەر قەڵا دێرینەکەی ئەو شارە ئاڵای ئەو وڵاتە نمایش دەکرێت، کە ڕۆژانە خوێنی هاونیشتیمانیان دەڕێژن و گوندەکانیان پێ چۆڵ دەکەن و خاکی کوردستان داگیر دەکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەردەوام هەڕەشە لە سلێمانی دەکات و بە کردەوەش ئەوەی پێی کرابێت کردویەتی هەر لە ڕاگرتنی گەشتەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ تورکیا و ناردنی درۆن و هێرشکردنە سەر گوندەکانی دەوروبەری و هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەی عەربەت و شەهیدکردنی سێ کارمەندی دژەتیرۆر و چەندین پێشێلکاری دیکە
بەڵام هەموو ئەمانە سەرۆکی یەکێتی نەترساند و لەو کاتەی ئەردۆغان سەردانی هەولێری کرد، ئەو بە ڕوونی پەیامی خۆی گەیاند بە تورکیا و ئەو کوردانەش کە لەناوخۆدا پشتیوانی تورکیا دەکەن و رایگەیاند:

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations