هەواڵ- ڕاپۆرت

ئاگاداری لە پەیجی وەزارەتی دارایی عێراق چی دەگوزەرێت؟

پێش 4 هەفتە

171 جار خوێندراوەتەوە


ئاگاداری لە پەیجی وەزارەتی دارایی عێراق چی دەگوزەرێت؟ 
ژمارەیەكی زۆری كۆمێنتەكان مووچەخۆرانی كوردن و داواكارییان هەیە!!
ئەوان داوای چی دەكەن و داواكاریەكانیان تاچەند رەوایە؟ 

ئێستا دوای بیننی ئەم راپۆرتە  سەردانێكی پەیجی وەزارەتی دارایی عێراق بكە  بزانە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان  بۆچی هەوڵدەدەن و داوكارییەكانیان چییە؟  لە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی  بۆ تەوتین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان  پۆستێكی وەزارەتی دارایی عێراق نابینی  داواكاری فەرمانبەرانی هەرێمی لەسەر نەبێت  بۆ جەختكردنەوە لە تەوتینی مووچە و رەتكردنەوەی هەژماری من.  شیروان میرزا ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بۆ كۆباس وتی،  ئەوەی هەیە و بەپێی یاسا دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بكرێت و  ئەوەش یەكلایی بووەتەوە،  بەڵام ئەگەر بانكەكانی هەژماری من ببەسترێنەوە لەگەڵ بانكەكانی حكومەتی فیدراڵ   رەنگە لە رووی كێشەی بۆ دروست نەبێت بۆ پێدانی مووچە.  باسی لەوەشكرد، ئەوەی خەڵكی نیگەران كردووە و بێ متمانەیی دروستكردووە  ئەزموونی حكومەتی هەرێمە لە رابردوو لەگەڵ مووچە خۆران و  بۆ ئەوەش خەڵك داوا دەكات مووچەی بخرێتە سەر بانكە عێراقییەكان و  ئەو هەوڵانەش لە كۆمێنت نوسین بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و كۆكردنەوەی واژۆی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە و  ئەوەش رەنگە وەكو فشارێك و زیادبوونی داواكارییەكان كاریگەری هەبێت. ئەو پەرلەمانتارە سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی و وتی، 
ئەوەی جێگەی سەرنجە لە هیچ شوێنێكی دونیا نەبووە  فشار لە فەرمانبەر بكرێت لە بانكێك هەژمار بكاتەوە و  ئەوە شتێكە بەپێی خواستی كەسەكە دەبێت و  ناكرێت هیچ فشارێك بكرێت.  جگە لە نوسنی كۆمنێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق  ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان  هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی واژۆ بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و  پشتیوانی كردن لە تەوتینی مووچە  لە بانكەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمیش  لە بری ئەوەی كار بە داوكاری خەڵك بكات  فشار و هەڵمەتێكی میدیایی زۆری دەستپێكردووە بۆ  هەژماری من كە ئەوەش گومانی زۆری لای مووچە خۆران دروستكردووە.  شیرین یونس ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە بە كۆباسی رایگەیاند، 
حکومەتی پارتی بەتەواوی متمانەی لەدەست داوە و  ئەوەشی ئێستا شەڕی لەسەر دەكات بۆ كردنەوەی هەژماری من بۆ فەرمانبەران  ئەوە هەژمار كۆمپانیایە نەك هەژمارێكی حكومی و  ئەوەشی وایكردووە خەڵك متمانەی نەمێنێت  كارە هەڵەو چەوتەكانی پارتییە كە لە ماوەی رابردوو هەنگاوی بۆ ناوە  لە پێناو بەرژوەندی خۆی  كە دواتر سەرجەمیان بەزیانی خەڵك شكاوەتەوە.  باسی لەوەشكرد، نوێترین هەڵوێستی حكومەتەكەی پارتی  كە خەڵكی بەتەواوی بێ ئومێد كرد  لە دوای شەش مانگ لە دابەشكردنی یەك مووچە و 20 رۆژ دەست بەسەردا گرتنی پارەی مووچە، سەرۆكی حكومەت دابەشكردنی مووچەی كردە مژدەیەك بۆ هاوڵاتییان  كە پێم وایە سیاسەت و حکومڕانی بەڕوقاییمی و بێ باکی، متمانە دروستناکات

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations