هەواڵ- ڕاپۆرت

لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە دەگۆڕێت و شتی نوێ روودەدات

پێش 4 هەفتە

159 جار خوێندراوەتەوە


لە هەرێمی کوردستان دۆخەکە دەگۆڕێت و شتی نوێ روودەدات 
هێزی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بەکار دەهێنرێت؟ 
پارتی هەڕەشەی ڕێگری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە؟ 

دواجار پارتی ئامادە نەبوو بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات و  ناوی کاندیدەکانی پێشکەش کۆمسیۆن نەکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  چاودێرانی سیاسیش دەڵێن پارتی نیگەرانە لە لەدەستدانی کورسی پێکهاتەکان  کە پێشتر بۆ بەرژوەندییەکانی خۆی بەکاریدەهێناو  جگە لەوەش شۆک بووە لە زیادبوونی دەنگەکانی یەکیێتی  لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و  بۆ ئەوەش مەترسی هەیە لەم هەڵبژاردنە هەمان شت دوو بارە ببێتەوەو  بۆ ئەوەش پێی وایە هەڵبژاردن نەکان باشترە. هاوڕێ تۆفیق شارەزای هەڵبژاردن تایبەت بۆ کۆباس رایگەیاند،  لە رووی تیۆرییەوە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی دەبێت و  خاڵێك نییە لە یاسای هەڵبژاردن باس لەوەبكات ئەگەر لایەنێك بایكۆتی هەڵبژاردنی كرد پرۆسەكە رابگیرێت،  بەڵام بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی هەرێم،  سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی بۆ دیاریکردنی هەڵبژاردن و دواخستنی هەیە.  باسی لەوەشكرد، ئەگەر لە روانگەیەكی راستەقینەوە سەیری بكەین 
كوردستان دابەش بووە بەسەر دوو ناوچەی سەوز و زەرد و  بەبێ بوونی هەریەكێك لەو دوو لایەنەش پێی ناچێت لە رووی كردارییەوە هەڵبژاردن بكرێت و  مبۆ ئەوەش چەند سیناریۆیەك هەیە ئەویش دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێكی دیكە و  بەوەش ماوەی یاسایی كۆمسیۆنی هەڵبژرادن لە مانگی حەوت تەواو دەبێت  یا ئەوەتا هەڵبژاردن بكرێت و ئەگەر كێشەیەك دروست ببێت دەستێوەردانی فیدراڵی بكرێت  لە رێگەی هێزی فیدراڵییەوە ئەنجامی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە كە ئەمەش ئەگەرێكی دوورە لە ئێستادا. بەهۆی بەشدار نەکردنی پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  زۆر قسە دەکرێت لەسەر مەترسییەکانی داهاتوو  کە روبەڕوی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە و  ،میەکێکیش لە مەترسییانە ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە چاوێکی دیکە سەیری هەرێمی کوردستان دەکەن و  ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەم قەوارەیەش هەیە.  جگە لەوەش باس لەوەدەکرێت پارتی بەهۆی بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردن  ،رێگە نادات لە هەولێر و دهۆک هەڵبژاردن بکرێت.  لەوبارەیەوە ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی  رەتیکردەوە پارتی رێگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکات لە هەولێر و دهۆک و  بۆ #كۆباس وتی، پارتی خۆی بەشداری هەڵبژاردن ناکات  کێشەی نییە لە هەرکوێیەک هەڵبژاردن دەکرێت با بکرێت.  باسی لەوەشکرد، ئەوەی ئێمە وتومانە کۆمەڵێک مەرجە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن  کە جێبەجێ نەکرا پێمان باشبووە بەشداری نەکەین.  ئاشکراشیکرد، لەسەر پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی تا ئێستا بە رەسمی هیچ شتێک بە ئێمە نەوتراوە. لەگەڵ ئەوەی لە رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرایەوە کە یەکێتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنە   بەڵام هەر لە یەکەم رۆژی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن کە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵە  ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هەڵبژاردن و دواجار ناوی کاندیدەکانی پێشکەش کۆمسیۆن کردو  بەڵێنی ئەوەش دەداتە دەنگدەرانی کە دەبێتە هێزی یەکەم لە کوردستان.  شێرزاد سەمەد چاودێری سیاسی تایبەت بۆ کۆباس رایگەیاند،  ئەوەی لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان روودەدات پێم وانییە کاریگەری لەسەر دواکەوتنی هەڵبژاردن هەبێت 
جگە لەوەش پێم وایە ئەوەی پارتی دەیکات بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن نییە و  دەیەوێت داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێن بەوەش لە رۆژانی داهاتوو  چاوەڕوانی گۆڕانکاری دەکرێت و  پێم وایە ئەم گۆرأنکارییانە وادەکات پارتی بەشداری هەڵبژاردن بکات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations