هەواڵ- ڕاپۆرت

برادۆستیەکان … ئەو هۆزەی مێژوو درووستدەکەن

پێش 2 هەفتە

78 جار خوێندراوەتەوە


برادۆستیەکان  … ئەو هۆزەی مێژوو درووستدەکەن
خاوەنی داستانی قەڵای دمدمن و دەیان داستانی تریشیان هەیە
هەمیشە لە بەرەی نیشتماندا  و کوردایەتیدا بوون 
لە ڕووداوی هۆقەبازدا چۆن هەوڵدرا کە تێوە بگلێندرێن ؟



هۆزی برادۆستیەکان  ڕەچەڵەکیان بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێندرێتەوە بەردەوام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باشوور ژیاون ئەم هۆزە سەرەتا ناوی بەرازدوخت بووە کە گەورەترین هۆزی دەوڵەتی مادەکان بووە شەرەفخانی بەدلیسی لە شەرەفنامەدا ڕەچەڵەکی برادۆستییەکان  دەباتەوە سەر میر هیلالی کوڕی بەدری کوڕی حەسنەوی کە سنووری دەسەڵاتیان فراوان بووە و فەرمانڕەوایی چەندان ناوچەیان کردووە تەنانەت بەشێکی ئاکرێ و بەغدا و هەولێریشیان بە دەستەوە بووە برادۆستییەکان بەدرێژایی مێژوو خاوەنی چەندین داستانی گەورەن  کە یەکێک لە دیارترینیان داستانی قەڵای دمدم بووە ئەوکاتە میرقەرەتاج کە بە  خانی لەپزێڕین ناوبانگی دەرکردووە میری برادۆستییەکان بووە ئەو میرە قەڵای دم دم نۆژەندەکاتەوە و تێیدا فەرمانڕەوایی دەکات  لە ساڵی ١٦٠٩  کاتێک سەفەویەکان گەمارۆی قەڵاکە دەدەن  برادۆستیەکان بەرگریەکی قارەمانانە دەکەن  و  داستانی قەڵای دمدم تۆمار دەکەن  هۆزی برادۆستیەکان بە درێژایی مێژوویان  پابەندبوون بە کوردایەتییەکی پاک بەوەشناسراون کە کاتێک بەڵێنێکیان دا، باجەکەی هەرچیبێت دەیبەنە سەر  برادۆستییەکان لەسەر دەستی میر عەبدوڵڵا بەگ بێناری  دێنە ناوچەی برادۆست لە باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٢٠ لە حکومەتەکانی عێراقدا لە سەردەمی شانشینەوە تا کۆمارەکەی سەدام حسێن توشی بەریەککەوتن و ڕێکەوتن بوون، میر مەحمود خانی برادۆستی ئەندامی پارلەمانی شانشینی عێراق بووە. هۆزی برادۆست لە باشوری کوردستان بریتین لە چوار بەش بەگزادە و پیرەسنی و ڕەوەندۆک و خواکوڕکی کە بەسەر دوو خانەوادەدا دابەش بوون لۆلانییەکان سەرپەرشتیی کاروباری ئایینی دەکەن و هەرچی کاروباری سیاسیی هۆزەکەشە زیاتر لە سەدەیەکە بە دەست بنەماڵەی خانەکانەوەیە میر کە دەکاتە کەسی یەکەمی هۆزی برادۆست لای ئەوان خزمەتکەر و فریادڕەسێکیشە کە کێشەکان چارەسەر دەکات و یارمەتیی هەژاران دەدات و ناکۆکیی ناهێڵێت تەنانەت لەنێوان هۆزەکانی تریشدا و هەروەها میر لای ئەوان ڕەمزی قوربانیدانە یەکێک لە بەناوبانگترین میرەکانی برادۆستیەکان میر کەریم خانە کە ۆڵی گرنگییان بینی و لە دروستبوونەوەی شۆڕشی نوێدا کە لە لایەن یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە هەڵگیرسایەوە ساڵی ١٩٨٨ برادۆستییەکان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و  زیاتر لە ٢٥٠ گوندییان وێران کران  میر کەریم خان دۆستایەتییەکی پتەوی لەگەڵ جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیدا هەبوو
بەڵام ساڵی ٢٠١٢ لە ئەمەریکا کۆچی دوایی دەکات لە دوای میر کەریم خانیش میر سەلامی کوڕی دەبێتە سەرۆکی برادۆستییەکان و  وەک سەرۆکی برادۆستییەکان دەردەکەوێت  برادۆستیەکان بەهۆی هەڵوسێتە نەتەوایەتیەکانیانەوە زۆرکات  لە لایەن تورکیاوە  دژایەتیان کراوە لە ڕووداوی کوشتنی چەند دیبلۆماتکارێکی تورکیشدا لە کافتریایی هۆقەباز لە شاری هەولێر  سدقی کەریم خان برادۆستی برای  میر سەلام لە ڕووداوەکە تێوەگلێندرا  بە تۆمەتی ئەوەی داڵدەی تۆمەتبارانی سەرەکی ڕووداوەکەی داوە 
کە ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەیەک بوو لە هەڵویستی برادۆستیەکان لە ناوچەکەدا بەتایبەتیش کە دواتر لە دادگاش بێتاوانی سەلمێندرا

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations