هەواڵ- ڕاپۆرت

مامە ڤاندام نەیهێشت مەم و زینەکەی تیکتۆک بەیەک بگەن

پێش 3 هەفتە

210 جار خوێندراوەتەوە


مامە ڤاندام نەیهێشت مەم و زینەکەی تیکتۆک بەیەک بگەن 
کۆباس زانیاری نوێ لەسەر دەستگیرکردنی کاروانی بەرخە سپی بڵاودەکاتەوە
ئەو لەسەر چی دەستگیرکراوە و مامە ڤاندام چی بە بەناز دەڵێت؟

کاروان بەرخەسپی و مامە ڤاندام  دوو کەسی دیاری نێو سۆشیال میدیا و تیکتۆکن لە ماوەی ڕابردوودا کاروان بەرخە سپی لە لایڤەکانیدا هێرشی کردە سەر مامە ڤاندام
ئەویش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمارکرد و رایگەیاند کە گەر بگەڕێتەوە کوردستان دەستگیر دەکرێت لەبەرامبەر ئەوەشدا کارەی بەرخە سپی لە لایڤەکانی تیکتۆکیدا سەرقاڵی عەشق  و دڵداری بوو لەگەڵ کچێکی نێو تۆڕ کۆمەڵایەتیەکان بەناوی بەناز و ڤیدۆکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری هەبوو دواتریش بەر لە جەژنی ڕەمەزان کارەی بەرخەسپی، گەڕایەوە کوردستان و وەک تەحادایەکیش بۆ مامە ڤاندام، ڤیدۆی خۆی لە سلێمانیەوە بڵاودەکردەوە لە یەکەم شەوی جەژنی ڕەمەزانیشدا،  کارەی بەرخە سپی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە مۆڵێکی شاری سلێمانی دەرکەوتنەوە و ڤیدۆیان بڵاوکردەوە هەر بە چەند کاتژمێرێک پاش ئەوە، کاروان بەرخە سپی لەسەر سکاڵای مامە ڤاندام لە نێو هەمان مۆڵدا دەستگیرکرا لەو بارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کۆباسی  رایگەیاند، کەسێک بە ناوی کاروان بەرخە سپی دوێنی شەو لە نێو  فامیلی مۆڵی سلێمانی  دەستگیرکراوە    بە پێی ماددەی 2 ی خراپ بەکار هێنانی ئامێرە پەیوەندییەکان و لە ئێستادا لە  بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستبەسەرە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مامە ڤاندام لەو بنکەیە سکاڵاکەی تۆمارکردووە. لە پاش دەستگیرکردنیشی مامە ڤاندام ڤیدۆیەکی دیکەی بلاوکردەوە و دڵخۆشی خۆی دەربڕی و پەیامی بۆ بەنازیش نارد کە لە تیکتۆک وەک خۆشەویتی کارەی بەرخەسپی ناسراوە
ئەمەش یەکەمجار نییە کە کارەی بەرەسپی لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ کوردستان دەستگیردەکرێت
بەهۆی ئەوەی لە لایڤەکانیدا هێرش دەکاتە سەر کەسە دیارەکان و ئەوانیش سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکەن 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations