هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو فەرمانبەرەی هەردوو دەستی لەدەستدا، سەرۆکی حکومەت لێی ناپرسێتەوە

پێش 2 هەفتە

241 جار خوێندراوەتەوە


ئەو فەرمانبەرەی  هەردوو دەستی لەدەستدا، سەرۆکی حکومەت لێی ناپرسێتەوە
لەکاتی ئەرکە حکومیەکەیدا هەردوو دەستی لە دەستدا
بەڵام سەرۆکی حکومەت لێی ناپرسێتەوە و بۆ منداڵی هاوڕێیەکی خۆی دەچێتە دوبەی
بەڵام لە جیاتی ئەو کێ بە هانای نەوزاد یونسەوە هات؟


نەوزاد یونس  فەرمانبەری بەڕیوبەرایەتی کارەبای  هەڵەبجە بووە ئەو لەسەر  ستوونێکی بەرزی کارەبا  و سەرقاڵی دابینکردنی ڕووناکی بووە بۆ خەڵکی شارەکە  بەڵام کارەبا لە هەردوو دەستی دەدات و بە سەختی برینداری دەکات دواتر پاش ئەوەی رەوانەی سلیمانی دەکرێت و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت هەردوو دەستی دەبڕدرێتەوە  ئەو ڕووداوەی بەسەر نەوزاد یونسدا هاتووە ئێستا  هەڵەبجەییەکانی تەواو  خەمبار کردووە یەکێکیش لەو کەسانەی  ڕاستەوخۆ  پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە تەواوی ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری نەوزاد یونس دەردەبڕێت وەهاب هەڵەبجەی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر بووە کە هەر لە سەرەتای رووداوەکەوە گەیشتۆتە نەخۆشخانە بۆلای و دواتریش  تەواوی ئامادەی خۆی بۆ هاوکاری دەردەبڕێت 
ئەمەش کەمێک لە ئازاری  نەوزاد یونس  و هاوڵاتیانی هەڵەبجەی کەمکردووە کە بۆ نەوزاد یونس خەمبارن بەڵام ئەوەی بۆ ئەوان سەرسوڕمانە ئەوە یە کە بەدرێژایی ئەو هەموو ماوەیە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕووداوەکە نەهاتۆتە دەنگ و  هیچ هاوکاریەکی مادی و مەعنەوی  نەکردوون ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو فەرمانبەرێکی حکوومی بووە و دەیان ساڵیشە بە موچەی بڕدرا و پاشەکەوتەوە خزمەت دەکات لێنەپرسینەوەکەش لەکاتێکدایە کە  مەسروور بارزانی  بۆ هەواڵپرسینی دۆخی تەندرووستی منداڵ و هاوسەری سەرمایەدارێکی هاوڕێی  کە لە بۆمبارانێکی هەولێردا بریندار بوون  خۆی گەیاندە دوبەی  بۆ ئەوەی  لە دۆخی تەندروستیان ئاگادار بێت بەڵام بە تەلەفونێکیش ئامادە نەبووە لە دۆخی تەندرووستی فەرمانبەرێکی حکومەتەکەی خۆی بپرسێتەوە کە لەکاتی کاردا هەردوو دەستی لەدەستداوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations