هەواڵ- ڕاپۆرت
سیمبولی نانی ئازادی لە هەولێر .. چۆن خۆی و نانەواخانەکەی سووتا
سیمبولی نانی ئازادی لە هەولێر .. چۆن خۆی و نانەواخانەکەی سووتا
ئەمڕۆ نانەواخانەکەی ئیدریسی نانەوا چۆن سوتا؟
کۆباس زانیاری لەسەر سوتانی نانەواخانەکەی ئیدریس ئاشکرا دەکات
ئەو کاتەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا کە نرخی نان و سەمون هەرزان بکات و 10 سەموون و نانی کرد بە هەزار دینار ناڕەزایەتی کاسبکاران لە شاری هەولێر لەسەر هەبوونی قەیرانی غاز و گرانی ئارد دروست بوو، کاسبکاران و خاوەن
نانەواخانەکانی شاری هەولێر دژی ئەو بڕیارە گردبونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. لە نێویشیاندا گەنجێک بە ناوی ئیدریسی نانەوا بە توندی دژی ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێم وەستایەوە و دەنگی ناڕازیی خۆی بە هەموو لایەک گەیاند و بە دڵی پڕەوە هاواری دەکرد و دەیوت ئەمە ژیان نییە.
پاش گردبونەوەکە هەر لە هەمان رۆژدا، ئاسایشی هەولێر ئیدریسی نانەوای گرت و بۆ شەوێک لە زینداندا هێشتییەوە. پاش ئازادکردنیشی کورتە ڤیدیۆیەکی لەسەر ئەوە بڵاوکردەوە کە لە زینداندا چی بەرامبەر کراوە و بۆچی گیراوە. لەو رۆژەوە ئیدریسی نانەوا بە سیمبولی نانی ئازادی ناوی دەرکرد چونکە تەواوی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە پەیوەندیدارەکان هاتنە سەر خەت بۆ ئازادکردنی ئیدریسی نانەوا و داوایان کرد ئازاد بکرێت بەو پێیەی ئەوەی ئیدریسی نانەوا داوای کردوە نان پەیداکردنە بە ئازادی.
چەند مانگێک پاش ئەو رووداوە و ئێوارەی ئەمڕۆ ، ئیدریسی نانەوا خۆی و نانەواخانەکەی سووتان، بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆباس ئیدریسی نانەوا ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی کاردا نانەواخانەکەی سوتاوە
لەوکاتەشدا کەویستویەتی ئاگری نانەواخانەکەی بکوژێنێتەوە، بۆخۆشی سوتا و ئێستاش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت