هەواڵ- ڕاپۆرت

بەرەی خۆڕاگری و بەرەی زەلیل لای مەسرور بارزانی کێن؟

پێش 4 هەفتە

161 جار خوێندراوەتەوە


بەرەی خۆڕاگری و بەرەی زەلیل لای مەسرور بارزانی کێن؟
بۆچی سەرۆکی حکومەت کۆمەڵگا دەکات بە دوو بەشەوە
لە لای ئەو کێ خۆڕاگرە و کەسانی زەلیل کێن؟
ئایا سەرۆکی حکومەت ئاگای لە دۆخی هاوڵاتیانە؟

هەرچەندە بەدرێژایی ناوەی 6 مانگ  حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها 1 موچەی فەرمانبەرای خۆی دابەشکردووە بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەو کەسانەی داوای حەق و موچەکانی خۆیان دەکەن  بە زەلیل ناودەبات  لەکاتیکدا ئەوانەی کە بەرگری لە خۆی و دەسەڵاتەکەی دەکەن  بە خۆڕاگر ناودەبات ئەم قسانیە مەسرور بارزانی  لەکاتێکدایە کە لە یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی سەرکردە ئەوەیە کۆمەڵگە بۆ دوو بەشی ڕەش و سپی دابەش نەکات  بەڵام مەسرور بارزانی بەو سیاسەتە کاردەکات و پێی وایە ئەوەی لەگەڵ ئەودا بێت خۆڕاگرە و ئەوەی لەگەڵ ئەو نەبێت زەلیلە  بەڵام پرسیارە سەرەکیەکەش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی مەسرور بارزانی بە زەلیل ناویان دەبات کێن؟ ئایا مەسرور بارزانی ئاگاداری ئەوەیە کە  گوزەرانی خەڵک لەو پەڕی خراپیدایە و هەندێک  تەنانەت ناتوانن خواردنی  رۆژانە دەست بخەن بەشێک لەوانەی ئەو بە زەلیل ناویان دەبات ئەو ژنە بەتەمەنانەن کە  پارەی چارەسەری نەخۆشیەکانیان پێ نییە یاخود ئەو گەنجانەن کە لە بێکاریدا سەری خۆیان بەرەو رێگای هات و نەهاتی ئەوروپا هەڵگرتووە با بچینە لای چەند هاوڵاتیەکی ئەم هەرێمی کوردستان و بە چاوی خۆتان دۆخی ئەو خەڵکە ببینن کە لە سایەی حکومەتەکەی مەسرور بارزانیدا چییان لێهاتووە کە تێیاندایە خوازیارە رۆژانە تەنها 250 دیناری دەستبکەوێت
هاوڵاتییەكی دیكەش باس لەوە دەکات کە  خەڵك توانای كڕینی خواردنیشی نەماوە و دۆخێكی خراپ رووی لە خەڵك كردووە و كاسبكاران زۆریان دووكانەكانیان داخستووە لەبەر بێكاری.  هاوڵاتییەكی دیكە نیگەرانە لەوەی كە كاری ناو بازاڕ زۆر كەمیكردووە و هۆكارەكەشی پەیوەست دەكات بە نەبوونی مووچە  هەر بۆیە مەسرور بارزانی، ئەوانە بە خۆڕاگر ناودەبات کە بەرگری لە دەسەڵاتەکەی دەکەن و لێی سوودمەندن
لەکاتێکدا هاوڵاتیانی ئاسایی و فەرمانبەران، لە سیایەی حکومەتەکەی مەسرور بارزانیدا، خراپترین دۆخی ژیانیان بەسەر دەبەن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations