هەواڵ- ڕاپۆرت

دوو بانکەکەی تەیف سامی چۆن و کەی دێنە هەرێم؟

پێش 2 هەفتە

95 جار خوێندراوەتەوە


دوو بانکەکەی تەیف سامی چۆن و کەی دێنە هەرێم؟
ئایا شوین بۆ بانکەکان دیاری کراوە  و دابەشکردنی مووچەکە چۆن دەبێت؟
لە سلێمانی شوێنیان دیاریكردووە؟ 
پاش بانکە عێراقیەکان، هەژماری من چی لێدێت؟ 


دوا بەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی  بۆ بە نیشتمانی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و  تەوتینی مووچە لە بانکە حکومییەکانی عێراق  لێدوانەکانی حکومەتی هەرێم لەبارەی کارکردن بە هەژماری من بەردەوامە و  تا ئێستاشی لەگەڵ بێت حکومەتی هەرێم  ,سورە لەسەر دابەشكردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری من و  بانکە بازرگانییەكانی و تا ئێستاش رێکەوتن لەوبارەیەوە نەکراوە.لە لایەکی دیکەشەوە تەیف سامی،  وەزیری دارایی عێراق  دوو بانکی دیاریکردووە بۆ ئەوەی کە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لێوە دابەشبکرێت  کە ئەوانیش بانکەکانی  رەشید و رافیدەینە  لەو بارەیەوە  سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ،تایبەت بۆ کۆباس وتی،  بەپێی نوسراوی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق  کە بەناوی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین  وەڵامی داوەتەوە لەبارەی پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئاماژەی بەوەكردووە،  دەست بە پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت  دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەستا بە دابەشكردنی وەزارەتەكان  بەسەر بانكی ڕەشید و ڕافیدەین. سەبارەت بەوەی ئایا دواکەوتنی تەوتینی مووچە بۆ مانگەکانی داهاتوو \ کێشە بۆ مووچە دروست ناکات،  سۆران عومەر بۆ کۆباس ئاشکرایکرد،  هیچ کێشەیەک دروست ناکات و  تا ئەو کاتەی پرۆسەی تەوتین تەواو دەبێت ناردنی مووچە بەردەوامی دەبێت. بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە رۆژانی داهاتوو لە هەندێک شوێن کردنەوەی هەژماری من بۆ فەرمانبەرانی هەرێم راگیراوە و  لە هەندێک شوێنی دیکەش پرۆسەکە زۆر بە خاوی بەڕێوە دەچێت و  ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ راگراتنی پرۆسەکە باس دەکرێت.  بەڵام مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان  بۆ کۆباس دواو رەتیکردەوە هەژماری من راگیرا بێت و وتی:  کردنەوەی هەژماری من بەردەوامی هەیە و  ئاگاداریش نین لەوەی شوێن بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین  لە هەرێمی کوردستان دیاری کرابێت.  بەپێی زانیارییەکانیش لە ئێستادا حکومەتی هەرێم داواکاری ئەوەیە بانکەکانی هەژماری من  پەیوەست بکرێن بە بانکەکانی رەشیدو رافیدەین و  مبەشێک بن لەو بانکانەی مووچەی لێوە دابەش دەکرێت و  هەندێک بۆچوونیش هەیە بەوەی رێگری بکرێت لە پرۆسەی تەوتینی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم.  بەکر حەمەسدیق پەرلەمانتاری پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و  پارێزەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  کە سکاڵاکەی لە بەرژوەندی مووچەخۆران یەکلایی کردەوە بۆ کۆباس وتی،  بەهیچ جۆرێک حکومەتی هەرێم ناتوانێت رێگری بکات لە پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و  پێم وایە لە چوار مانگی داهاتووش تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی دێت  چونکە پرۆسەکە وردەکاری زۆرە.
لەبارەی كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەین،  د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  تایبەت بۆ كۆباس وتی،  لقەکانی رافیدەین و رشید چەند جارێک هاتونەتە سلێمانی و هەولێر  ئەویش بەمەبەستی كردنەوەی لقی خۆیان لە پارێزگاكانی هەرێم و  بۆ ئەوەش لە سلێمانی شوێنیان دیاریکردووە و  هەندێك رێکاری ئیداری ماوە جێبەجێ بكرێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations