هەواڵ- ڕاپۆرت

مەسرور بارزانی بۆچی ناتوانێت یاسا جێبەجێ بکات؟

27/02/2024

150 جار خوێندراوەتەوە


مەسرور بارزانی  بۆچی ناتوانێت یاسا جێبەجێ بکات؟
لەسەر فول لایت خەڵک دەکوژرێت و تاوانبار دەستگیر ناکرێت
ئەوانەی دەسدرێژیان کردۆتە سەر کچێکی منداڵ، ئازاد دەکرێن 
شەڕ لە نێو خێڵەکاندا ڕوودەدات و بەرپرسانی حکومی هیچیان لە دەست نایەت
خەڵک بە ئاشکرا لەسەر خۆکێشانی بە فسفۆڕدا دەکوژن  و کەس سزا نادرێت
 

ئەمانە بەشێکی کەمن لەو ڕووداوانەی لە شاری هەولیردا ڕوویانداوە و تاوەنبارەکانیان بە هۆکاری جیاواز دەستگیر نەکراوە  هەر بەو هۆیەشەوەیە کە  ژمارەی تاوانەکانی کوشتن لە هەولێر لە زیادبووندا بوون  بەشێک لەو تاوانانە  بەهۆی ئەوەی بەرپرس و هۆز و خێڵیان لە پشتەوە بووەنەتواندراوە بە یاسا یەکلا بکرێنەوە یەکێک لە دیارترن تاوانەکان کوشتنی خەڵک بووە لەسەر فول لایت  کە تێیدا گەنجێک بەناوی بارزان ڕەشید  تەنها لەبەر ئەوەی فول لایتی بەکار هێنابوو بە دەسڕێژی گولە دەیکوژێت دواتریش بکوژەکە بە سەرجەم بازگەکاندا هەڵدێت بۆ دەرەوە و دەستگیر ناکرێت ئەمەش تاکە ڕووداوی هاوشێوە نییە لە هەولێردا کە تاوەنباران بە سزای خۆیان ناگەن  کەیسی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی تەمەن 8 ساڵیش یەکێکی دیکەیە لە نموونەکان 
کە تێیدا دوو پیاو و ژنێك ئەو کچی هاوڵاتیاکیان بەناوی لوقمان  ئیسماعیل فراند و دەستدرێژیان کردە سەر بەڵام نەک هەر ئەوەی کە تاوەنبارەکان ئازادکران بەڵکوو باوک و کچەکەشیان ناچارکرد کە هەولێر چۆڵبکەن  و بچنە سلێمانی 
لەو کاتەشدا لوقمان  ئیسماعیل رایگەیاند"بەرپرسی حزبێكی باڵای كوردستان لە پشتی ئازادكردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی كچەكەمن"
جگە لەوەش چەیند ڕووداوی تاوانکاری هاوشێوە لە هەولێردا ڕوویانداوە و تا ئێستا نەتواندراوە تاوەنبارەکان بە سزای خۆیان بگەیەندرێت
هەر لەو شارەشدا گەنجێکی دیکە بەناوی (گەنجۆ) پاش ئەوەی بە هەڵە خۆی کێشابوو بە فسفۆڕی ماڵێکدا کە بەوتەی خۆیان ماڵەکە "دوژمندار" بوون، بە بەرچاوی کامێرای چاودێرییەوە دەستڕێژژی گولە لەو گەنجە دەکەن و دەیکوژن، بەڵام باش چەندین ساڵ، تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون کەیسی  مامۆستا جیهانیش یەکێکی دیکە بوو لە کەیسە گوماناویەکان بەو پێیەی کاتێک  لە گوندی هەڤنکا لە دەڤەری بارزان بووە، وا بڵاوکرایەوە کە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وەرگەڕاوە و  و دواتر گڕی گرتەوە  و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە. بەڵام هەر لەوکاتەدا کەس و کارەکەی رایانگەیاند کە ئەوە راستنییە، چونکە ئەو ناتوانێت بە ئۆتۆمبێل بڕوات بۆ شوێنی دوور و مۆبایلەکەشی لەژێر کۆنترۆڵی خۆیدا نەبووە، بەڵام لەم کەیسەشدا تاوەنباران هەر نەتواندراوە بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن. جگە لەم کەیسانەش، ناوە ناوە بە بەرچاوی دەزگا ئەمنی و حکومیەکانی هەولێرەوە، شەڕ لە نێوان چەند عەشرەتێکی جیاوازدا ڕوودەدات، بەتایبەت لە قەزای خەبات و زۆرجاریش خەڵکی تێدا دەبێتە قوربانی، بەڵام بەرپرسانی پارتی  بۆ دڵراگرتنی عەشیرەتەکان، هیچ هەنگاوێکی جدی ناگرنە بەر
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەشێک لەم تاوانانە بەرپرسانی باڵای حزبی دەستی تێوەردەدەن و یاسا ناتوانێت یەکلای بکاتەوە، جگە لەوەی بەشێکیشیان کەسانی سەر بە عەشیرەتەکانی لەپشتە، کە پارتییش بۆ ئەوەی لەکاتی هەڵبژاردندا دەنگیان کەم نەکات، ناتوانێت یاسایان بەسەردا جێبەجێ بکات و یاساکان تەنها بۆ خەڵکی ئاسایین  یەکلا نەبوونەوەی ئەم کەیسانەش لەکاتێکدایە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێم بانگەشەی چاکسازی و سەروەری یاسا دەکات بەڵام هەمیشە بەرژەوەندیە حزبیەکان و زیادکردنی نفوسی خۆیان بۆ هەڵبژاردن  دەخەنە پێش بەرژەوەندییە نیشتمانیەکانەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations