هەواڵ- ڕاپۆرت

بۆچی نەوتی هەرێم بەم دۆخەی ئێستا گەیشت؟

09/03/2024

108 جار خوێندراوەتەوە


بۆچی نەوتی هەرێم  بەم دۆخەی ئێستا گەیشت؟ 
دەزانیت لە ئێستادا لە هەرێمەوە رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت!
بەڵام ئایا چی لێدەکرێت و کەی هەناردە دەکرێت؟
وڵاتانی زلهێز لەسەر نەوتی هەرێم هاتونەتە دەنگ؟ 
هەرێمی کوردستان بۆچی کەوتووەتە ئەم دۆخە و باجی چییە دەیدات؟ 

هەناردەی نەوتی هه‌رێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا  لە 25ی ئازاری 2023 راگیراوه‌،  ئەوەش دوای بڕیارێکی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لە فەڕەنسا،  بۆ پشتیوانی لە بەغدا، کە سکاڵایەکی یاسایی لەسەر ئەنقەرە تۆمارکردبوو.  دوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیش خوێندنەوەی زۆری بۆ هۆکارەکەی کرا  یەکێک لەوانەی باس دەکرێت دەوترێت حکومەتی هەرێم بەهۆی ئەوەی لەکاتی ریفراندۆم،  ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی پشتیان تێکرد  گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل نەکردو بۆری نەوتی دایە روسەکان و لەگەڵ کۆمپانیای روس نەفت رێککەوتنی کردو  لە پێنج کێڵگەی نەوت گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کردن  بەوەش دەوترێت هەرێمی کوردستان بەهۆی ریفراندۆمەوە کەوتووەتە ئەم دۆخە و خوێندنەوەی بۆ دەرئەنجامەکەی نەکرد کە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو. د. سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆ #كۆباس وتی،  دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم وەستاوە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە ئیستا توركیا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوە نەوتی هەرێم و  حكومەتی ئیتحادیش رێككارەكانی ئاسانكردووە،  چونكە تا ئێستا زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە   فاكتەری سێیەمیش كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوتە لە هەرێم ئەوانیش كارەكانیان پەیوەستە بە هەمواركردنی یاسای بودجە  بەتایبەت ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان   بۆ ئەوەش وەفدی حكومەتی ئیتحادی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و  لەگەڵ كۆمپانیاكان گفتوگۆیان كردووە و بۆیان دەركەوتووە دەبێت قەرەبووی كۆمپانیاكان بكرێتەوە.  11 مانگ تێپەڕیووە بەسەر راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم  بەڵام تائێستاش زانیارییەکان وەکو خۆی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ناوترێت و  سەرنج و زانیارییەکانیش لەوبارەیەوە پەرتەوازە بوون و  حکومەتی هەرێم و بەغداش وادەیەکی دروستییان دیاری نەکردووە  بەڵام حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە  "لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوتی هەرێم 
لەگفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و  پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان". لەبارەی سزاکانی سەر نەوتی هەرێم،  شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی پیشه‌سازی و ووزه‌ لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بۆ كۆباس وتی،  دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم كاتی زیاتری پێویستە  چونكە كێشەی هونەری هەیە لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت  لە نێوان هەرێم و بەغداد و   ئەوەشی جێگەی سەرنجە كاتی خۆی بۆری نەوتی هەرێم لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم و  بە بەبڕی یەك ملیار دۆلار دروستكراوە  بەڵام دوای رێككەوتن لەگەڵا كۆمپانیای روست نەفت  لە 40% بە ناهەق درایە كۆمپانیای روسنەفت و 60% بۆ كۆمپانیای كارە.  ئاشکراشیکرد، گرفتە سیاسییەکان پێم وانییە رێگری بکات لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و  تا ئێستاش گفتوگۆکان لە بەردەوامییان هەیە.  بەپێی زانیارییەکانی کۆباس هەرچەندە لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوتی هەرێم راگیراوە  بەڵام رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت و  بەشێکی لەلایەک کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت  دەفرۆشرێت و  دەدرێتە 30 دۆلار بەشێکی دیکەش دەدرێتە پاڵاوتگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان   تا ئیستاش نازانرێت داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی یاخود چی بەسەردێت؟  لەلایەکی دیکەوە بەهجەد ئەحمەد مارستەر لە گرێبەستە نەوتییەكان تایبەت بۆ #کۆباس ئاشکرایکرد،  ئەوەی باس دەکرێت لەبارەی سزادانی هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە و بەهۆی فرۆشتنی نەوت بە روسیا  هۆکاری سەرەکی نییە و  سێ هۆکاری سەرەکی هەیە لەبارەی راگرتنی هەناردەکردنی نەوت هەرێم  ئەوانیش ( رێکەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت  کە بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا لە گفتوگۆی جدیدا نین و تەنها راگۆڕینەوە هەیە،  خاڵی دووەمیش پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی یاسای نەوت و غاز  کە تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەوبارەیەوە  هەردوولاش رەشنوسی پرۆژە یاسایەکیان ئامادەکردووە کە زۆر دوورن لە یەکەوە،  خاڵی سێیەمیش ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و حکومەتی عێراقی پێویستە  کە ئەوەش تا ئیستا ئەنجام نەدراوە و تورکیا ئامادە نییە ئەو پارەیە بداتە حکومەتی عێراق کە وەکو قەرەبوو بۆی دیاریکراوە و بڕکەی ملیارێک و 471 ملیۆن دۆلارە  جگە لەوەش کرێی گواستنەوەی نەوت لە خاکی تورکیاوە کە تورکیا داوا دەکات  هاوشێوەی پێشوو نرخی گواستنەوەی یەک بەرمیل نەوت لە خاکەکەی 9 دۆلار بێت و حکومەتی عێراق یەک دۆلار و 80 سەنتی دیاریکردووە کە دوو نرخی زۆر دوورن لە یەکەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations