هەواڵ- ڕاپۆرت
کێن ئەوانەی دژایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن؟
کێن ئەوانەی دژایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن؟
بۆچی دژایەتی سەرۆکی یەکێتی دەکرێت؟
سەرۆکی یەکێتی چی بە دژبەرەکانی دەڵێت؟
هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێکخستنەوەی سیستمی حکومڕانی و بە گژداچونەوەی نادادی لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی خەڵكی پێشوازی لێ دەکەن بەڵام بێ دژایەتیش نیە.
زۆرن ئەوانەی رێکخستنەوەکان لە بەرژوەندییانە و کەمن ئەوانەی بەهۆی هەوڵ و چاکسازییەکانەوە لە بەرژوەندییەکانیان دەدرێت بۆیە دەیانەوێت دژایەتی رێکخستنەوە بکەن.
ئەوانەی دژایەتی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن، ئەوانەن دەیانەوێت هێزی چەکدار بۆ بەرژوەندییەکانی خۆیان بەکاربهێنن و هەر چۆن ویستیان ئارامی شار تێک بدەن و لێپرسینەوەشیان لەگەڵ نەکرێت بەڵام سەرۆکی یەکێتی وەک خۆی دەڵێت، ئەوەمان قبوڵ نیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی تەنها دژی ئەوانە نەوەستاوەتەوە، کە هێزی چەکدار بۆ خواستە مافیاگەراییەکانیان بەکاردەهێنن بەڵکو ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی رابردوو چەند بڕیارێکی دژی بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ بەرژوەندی کەسی دەکرد.
بەپێی بڕیارەکان هەر لێپرسراوێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری سلێمانی لە هەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکی حزبیی، ڕێکخراوەیی، حکومیی و سەربازیدابێت، بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە کە ناونیشان و بەرپرسیارێتیی خۆی بەکاربهێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسیی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵکی گشتیی، یاخود فشارخستنە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حکومییەکان.
بەهۆی ئەم هەڵوێستانەوە ئێستا هەرچی دزی و مافیا و بازرگانی هەڵتۆقیوە کە لە بەرژوەندییەکانیان دراوە، دژایەتی هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن و دەیانەوێت لە ئاوی لێڵدا مەلەی بەژوەندییەکان بکەن، بۆیە لەوان زیاتر کەسێک نیە بەو هەوڵانە دڵخۆش نەبێت.
لە دوای داخستنی یانە شەوانەکانی سەرچناریشەوە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی راستەوخۆ بەم شێوەیە سەرپەرشتی دەکردن، ئەوانەی بازرگانییان بە ناموس و کەرامەتی خەڵکەوە دەکرد و خۆیان پێ دەوڵەمەند دەکرد، ئێستا لە پێناوی گرفانیاندا دژایەتی هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی دەکەن دژایەتییەکان بۆ چاکسازی بافڵ جەلال تاڵەبانی رانەگرتوە و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر رێکردنەوەی حزب و نەهێشتنی نادادی و گەندەڵی و بەڵێنیداوە هیچ شتێک رای نەگرێت چونکە وەک خۆی دەڵێت، سەر بۆ خوا نەبێت بۆ کەسی نەوی ناکەن.