هەواڵ- ڕاپۆرت

كەركوكییەکان شكست بە دژایەتییەكان دەهێنن و روو لە كەركوك دەكەنەوە

12 کاتژمێر پێش ئێستا

10 جار خوێندراوەتەوە


كەركوكییەکان شكست بە دژایەتییەكان دەهێنن و روو لە كەركوك دەكەنەوە 
هەمووان پێكەوە داهاتووی بۆ نەوەكانیان لە شارەکە دەنوسنەوە 
ئەوان بەهیچ جۆرێک نایانەوێت دەست بەردار كەركوك بن 

هەرچەندە کورد بەهۆی سەرنجی لەسەر سەرژمێری گشتی  لە عێراق و هەرێمی کوردستان  لە رابردوو وەکو پێویست ئامادەکاری نەکرد بۆ ئەم پرسە  بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەوەی مەترسی هەبوو  لە ناوچە کێشە لەسەرەکان پێچەوانە کرایەوە و  خەڵک لە دوایین رۆژەکانی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری  بە لێشاو لەگەڵ نەوەکانیان روویان لە شارەکانیان کردەوە  و دەیانەوێت چارەنوسی نەوەکانیشیان 
لەوناوچانە یەکلایی بکەنەوە.  جگە لەنەبوونی ئامادەکاری بۆ ئەوپرسە،  بەپێی زانیارییەکانی کۆباس  هەوڵێکی زۆر هەبوو بۆ ئەوەی  پرسی سیاسی پەیوەست بکرێت بەم باسەوە و  لە هەندێک شوێن هەندێک لایەن  بەجدی قسەیان لەسەر ئەم پرسە نەکردووە و  تەنها ئەو شوێنانەی مەبەستیان بووە  خەڵکیان بۆ گەڕاندووەتەوە  بەڵام دۆخە سیاسییەکەش نەیتوانی رێگری 
لە خەمی خەڵکی کەرکوک و کەرکوکییان بکات  ئەوان دەیانەوێت ئەوەی خۆیان نەیانتوانیوە بیبەخشنە کەرکوک  لە رێگەی نەوەکانیان بەردەوامی کاری بۆ بکەن. 
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک  بۆ کۆباس وتی، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە  خەڵکی کورک و کەرکوکییەکان 
خۆیان خەمخۆری شارەکەن و ئەگەرچی لە رابردوو دۆخی سیاسیی و  شەڕ و هەڕەشەکان وایانکردووە  روو لە پارێزگاکانی دیکە بکەن  بەڵام هەر کەوترا سەرژمێری بۆ داهاتووی شارەکە گرنگە  هەمووان پێکەوە روویان لە پارێزگاکە کردووەتەوە.  باسی لەوەشکرد، ئەگەرچی دەوترێت  ئەم سەرژمێرییە بۆ گەشەپێدانە 
بەڵام رەنگە بکرێتە بنەمایەک بۆ ناسینەوەی خەڵکی کەرکوک  چونکە بۆ ناوخۆی عێراق و  بۆ نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە گرنگییەوە لەم سەرژمێرییە دەڕوانن و 
هەروەها پێی دەچێت لەدوای ئەم قۆناغە  ئامادەکاری بکرێت بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی  ماددەی 140ی دەستوری عێراق  کە یەکێک لە بنەماکانی ئەنجامدانی راپرسییە 
لەناوچە کێشە لەسەرەکان و  بۆ ئەوەش گرنگە لە ئێستاوە کورد ژمارەی خۆی  لەو ناوچانە دیاری بکات. 
پەروین فاتیح بۆ کۆباس ئەوەشی وت،  ئەوەی دەوترێت رێگری و هەڕەشە هەیە  بۆ گەڕاندنەوەی کورد لە کەرکوک  بەوجۆرە نییە چونکە 
ئەم پرسە پرسێکی سیاسییە نییە  تاوەکو رێگری و هەڕەشە هەبێت لەسەر ئەوانەی  خەڵکی شارەکەن دەگەرێنەوە زێدی خۆیان. 
ئەوەی لە رابردوو سەرنجی لای کورد و  خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم  دروستکردووە ئەوەیە کە خەڵک وەکو پێویست  رەنگە گرنگی بەوپرسانە نەدەن و 
بە هۆی گۆڕینی شوێنی ژیانیان  خەمساردییەک هەبێت و وەکو پێویست  گرنگی بەو پرسانە نەدەن  بەڵام پێچەوانەی ئەم بۆچوونە دەوترێت  خەڵکی ئاسایی خەمخۆری جدیین و 
هیچ شتێک رێگری ناکات لە گەڕانەوەیان  ئەوەی خەمساردە و کێشە بۆ ئەو پرسانە دروست دەکات 
زۆرکات خەڵکی سیاسی و هۆکارە سیاسییەکانن.  لەتیف فاتح فەرەج رۆژنامەنوس لە کەرکوک 
بۆ کۆباس وتی، ئەوەی ئێستا بەدی دەکرێت بۆ هەموو پرسە گرنگ و چارەنوسسازەکان  خەڵکی ئاسایی زۆر خەمخۆرن و بەدەمەچوونی جدییان هەیە 
بۆ سەرجەم پرسە نەتەوەییەکان و  لەم پرسەش کە سەرژمێرییە  ئەوە بە ئاشکرا بەدیکرا چۆن بەخەمخۆرییەوە  گەڕانەوە زێدی خۆیان 
بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە  لە هەموو پرسەکان دەبینین بەهۆکاری سیاسی بەشێکی سیاسییەکانن  کە خەمساردن و ئامادەکاری جدی ناکەن  و  وەکو پێویست بەدەم پرسە گرنگەکان ناچن  وەکو بەڵگەش ئەم پرسی سەرژمێرییە بوو  کە دەبوو پێشتر کاری جدی بۆ کرایە و ئامادەکاری پێویستی بۆ بکرایە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations