هەواڵ- ڕاپۆرت
ئەو هونەرمەندە رۆمانسییەی بەشار بە خوێنی سەری تینوو بوو
ئەو هونەرمەندە رۆمانسییەی بەشار بە خوێنی سەری تینوو بوو
بەهۆی پشتگیری گروپە چەکدارەکان 22 ساڵ حکوم درا
بەڵام ئێستا هەموان وەک هونەرمەندێکی بە هەڵوێست تەماشای دەکەن
ئەو لەکاتێکیدا دژایەتی بەشاری کرد کە زۆرینەی هونەرمەندەکانی دیکە پشتگیریان کرد
ئەمانە کۆمەڵێک نزابوون کە هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب، فازڵ شاکر لە کۆنسێرتێکیدا و لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریدا کردیی لە پاش ئەوەش بووە یەکێک لە دیارترین ئەو هونەرمەندانەی دژی رژێمەکەی بەشار بوو
بەهۆی ئەوەشەوە بەردەوام دەزگا هەواڵگریەکانی سوریا بەدوایەوە بوون بەڵام هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا وەک پاڵەوانێک لێیان دەڕوانی
لە پاش رووداوەکانی سووریا و رووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ئێستا هەموان باس لەوە دەکەن کە کاتی ئەوەیە پاداشی فەزڵ شاکر بدرێتەوە بەتایبەت کە ئەم هونەرمەندە لە دۆخێکی ژیانیس سەختدایە ئەویش بەهۆی ئەوەی لە لوبنان سزای 22 ساڵ زیندانی لەسەرە هەر بۆیە لە کە کەمپی "عەین حلوە" لە باشوری لوبنان مایەوە و لەوێ ئاوارە بوو فەزڵ شاکر لە ماوەی کاری هونەریدا ناوبانگێکی زۆری هەبوو بەجۆرێک بە هونەرمەندە رۆمانسیەکەی عەرەب ناسرابوو بەڵام لە ژیانی خۆیدا رووبەڕووی ناڕەحەتییەکی زۆربووەتەوە بەهۆی بیروباوەرەکەیەوە، چونکە بەردەوام تۆمەتبار دەکرا بە دژایەتیکردنی سوپای لوبنانی و پشتگیریکردنی گرووپە چەکدارە ئۆپۆسزیۆنەکانی سووریا، تا کار گەیشتە ئەوەی وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری ڕاگەیاند و وتی : بەهۆی کۆمەڵێک بابەتەوەیە، لەوانە ئاینی و سیاسی کە پەیوەستن بە ڕووداوەکانی سوریاوە. هاوکات فەزڵ شاکر لە جوڵانەوەیەکی چەکداری تێوەگلێندرا لە لوبنان و بەهۆی ئەوەشەوە سزای 22 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەڵام پاش رووخاندنی ڕژێمی ئەسەد لەلایەن گرووپە ئۆپۆسزیۆنەکانی سووریاوە جارێکی دیکە ئەم هونەرمەندە کەوتەوە یادی جیهانی عەرەبی و لە هەموو لایەکەوە داوای ئازادکردنی دەکەن و بەهۆی هەڵوێستەکانیەوە بە ڕەمزی شۆرشی دەزانن بە تایبەتی لەلایەن خەڵکی سووریاوە.