هەواڵ- ڕاپۆرت
ئەو گرێ ئاڵۆزانەی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا دەیکاتەوە
ئەو گرێ ئاڵۆزانەی بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا دەیکاتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆچیی چووە بەغدا؟
هەموان چاویان لەسەر هەوڵە دیبلۆماسیەکانی ئەوە بۆ چارەسەری دۆخەکە
لە دوای ئەودۆخە نائاساییەی کەبەرۆکی ناوچەکەوعێراق وهەرێمی کوردستانی گرتووە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی دەستی سیستەمێکی حکومڕانین کە دەستی بردووە بۆ قوت وبژێوی تاک بەتاکی مووچەخۆران و فەرمانبەران کە ئەمەش هێندەی ترباروژیان وگوزەرانی هاوڵاتیانی سەختترکردووە هەر بۆیە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بەغدای کردەوە
ئەویش بە ئامانجی چەند پرسێکی گرنگ و چارەنووسازی پەیوەست بە گوزەرانی خەڵک و دۆخی هەرێمی کوردستان گرنگترین ئەو تەوەرانەی کە بافڵ تاڵەبانی بۆی دەچێتە بەغدا
خۆی دەبینێتەوە لە چارەسەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەکە ، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە چاوی بکەوێت بە هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و چەندین کەسایەتی تری سیاس
لەم بارەیەوە لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی ولێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان تایبەت بەکۆباسی راگەیاند کە ئامانجی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی، جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیە کە بەخەڵک دراون لە پێناو خزمەتکردن و دەستەبەرکردنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و مووچە خۆران بەتایبەتی. هەر بۆیە ئامانجێکی سەرەکی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا بە مەبەستی زامنکردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمە
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە سەرەتای ساڵی 2024 یش هەمان کێشەی مووچە بۆ هەرێم درووستبوویەوە و پاش چەندین سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا، کێشەکە چارەسەر کرا
جگە لە پرسی مووچە، ئەم سەردانەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا لەکاتێکدایە کە ئێستا هەرێم وناوچەکە بەدۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت
بەتایبەتیش لەپاش ئەو گۆڕانکاریانەی لە سوریا هاتونەتە کایەوە و مەترسی بۆسەر عێراقیش درووستکردوە
هەر بۆیە تاوتێکردنی پێشهات و مەترسیەکان و گرتنەبەری رێشوێنی پێویست بۆیان ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بافل تاڵەبانی بە پیاوی کردارەکان ناسراوە و هەموو کاتیش هەوڵە دیبلۆماسیەکانی لە بەغدا ئەنجامی گرنگی هەبووە، هەر بۆیە ئێتساش هەموان چاویان لەسەر ئەوەی گرێ ئاڵۆزەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکاتەوە