هەواڵ- ڕاپۆرت
نەخۆشییە مەترسیدارەکە لە هەرێم زیادیکردووە و مەترسی هەیە
نەخۆشییە مەترسیدارەکە لە هەرێم زیادیکردووە و مەترسی هەیە
بۆ خۆپاراستن هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە و داوای پابەند بوون دەکرێت
توشبووانی HIV لە هەولێر زۆرترینە
نەخۆشی ئایدز (HIV) ئەو نەخۆشییەی تا ئێستا لە سەر ئاستی جیهان بەیەکێک لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دادەنرێت چونکە هیچ چارەسەرسێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە و بۆ ئەوەش هەرکەس توشی نەخۆشییەکە ببێت
دەبێت تا کاتی گیان لەدەستدانی بەردەوامبێت لەبەکارهێنانی چارەسەری پزیشکی و بەتەواویش جیا بکرێتەوە لە خەڵکی تاوەکو نەخۆشییەکە نەگوازێتەوە بۆ خەڵکی دیکە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە کۆباس دراون لە ئێستادا ژمارەی توشبووانی ئایدز لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 64 توشبوو بۆ ئەوەش ساڵانە لە هەرێمی کوردستان
لە رێگەی چەندین چالاکی و هۆشیاری تەندروستی بڵاو دەکرێتەوە تاوەکو هەوڵی خۆپاراستن بدرێت و لەگەڵ ئەوەش ئامارەکانی توشبووان بە مەترسیدار دادەنرێت ئەگەر رێوشوێنی پێویست نەگیرێتە بەر.
هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆباس لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی تەندروستی وەریگرتووە لە ئێستادا لەو 64 کەسەی توشبووی ئایدزن لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەمجۆرەیە لە هەولێر کە زۆرترین توشبوو تۆمار کراوە ژمارەیان 34 توشبووە و لە سلێمانی و هەڵەبجە 24 توشبوو لە دهۆکیش 6 توشبوو تۆمار کراون
کە ئەو ژمارەیە بۆ سەرجەم هاوڵاتییانە بە ئاوارە و کەسانی بیانیش کە تۆمار کراون. ئەوەشی جێگەی سەرنجە زۆرکات توشبوون بە نەخۆشییەکە
بەهۆی سێكسی ناتەندروستە و بۆ ئەوەش داوادەکرێت رێوشوێنی پێویست لەگەڵ ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە وڵاتانی دیکەوە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن
تاوەکو نەخۆشییەکە نەبێتە مەترسی گەورەتر. هاوکات چەند هۆکارێکیش هەیە بۆ گواستنەوەی نەخۆشییەکە لەوانەش کەلوپەلی سەرتاشخانە و ئارایشتگەكان كاتێك بەبێ پاككردنەوە بۆ چەند كەسێكی جیاواز بە كاریدەهێنن و
سەرەڕای ئەوەی كە مادەهۆشبەرەكانیش كاریگەری خراپیان هەیە بۆ توشبوون بەو جۆرە نەخۆشییە. جگە لەوەش ساڵانە وەزارەتی تەندروستی
بەتایبەت لە رۆژی 1ی 12 چەند چالاكییەكی هۆشیاری بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە ئەنجامدەدات و داواشدەكات هاوڵاتییان پشكنینی خۆیان بكەن
تاوەكو نەبنە هۆكار بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەكە لە ئەگەری توشبوونیان.