هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو پۆلیسەی متمانەپێکراوترین کەسی مام جەلال بوو

2 رۆژ پێش ئێستا

31 جار خوێندراوەتەوە


ئەو پۆلیسەی متمانەپێکراوترین کەسی مام جەلال بوو
چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و کەسایەتیەکی دیاری شۆڕش بووە
لە ئازادکردنی هەولێردا رۆڵی کاریگەری هەبووە، بەڵام پارتی دەستگیری دەکات




بەهرام سادق عەلی ناوسراو بە مام بەهرام جەلالی یەکێکە لە قارەمانەکانی شۆڕشی کورد متمانە پێکراوترین کەسی مام جەلال بووە لەچەندین قۆناغدا ئەرکی سەختی پیسپێردراوە. بەهرامی  لەرێکەوتی 1931-1-7 لەگوندی  داڵداغی  سەربەشاری  هەولێری قەڵاو منارە لە دایک بووە مام بەهرام جەلالی رۆڵیکی گرنگ و کاریگەری هەبووە لەشۆڕشەکانی گەلی کورددا.  ئەو کاتێک پۆلیس بوو لەڕێکەوتی 1961/8/28 لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵەکانی بڕیاردەدات پەیوەندی بەشۆڕشەوە بکات و ئەو چەک و تەقەمەنی و کەل وپۆەلانەی پۆلیسیش کە لای بوو سەرجەمیان دەباتە ناوشۆڕش لەگەڵ خۆیدا. مام بەهرام یەکێک بوو لەو کەسەدیارانەی لەکاتی ناکۆکییەکانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی لە باڵی مەکتەبی سیاسی دەکات ولەگەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی ئەوکات دەچێتە شاری هەمەدان، پێشتریش لەسەر بڕیاری مام جەلال ، بەشداربووە لە گواستنەوەی شەهید عوبەیدوڵڵا بارزانی کوڕە  گەورەی ملاموستەفای  بارزانی بۆ ناوچەی بارزان . دواتر لەگەڵ هەریەک لە مام جەلال و عومەردەبابە و علی عەسکەری و حلیمی عەلی شەریف و هەڤاڵانی تیدا لەشاری هەمەدان دەگەڕێتەوە کوردستان ودەکرێتە بەرپرسی پاراستنی بارەگای باڵی مەکتەبی سیاسی دواتر بە فەرمانی مەکتەبی سیاسی بە نهێنی لەگەڵ ژمارەیەك لەهەڤاڵانی دەگەڕێنەوە شاری هەولێر  تاکو گفتوگۆ  لەگەڵ حکومەت دەست پێ دەکات.
دوای ئەوەی  گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە بارەگای حزبی لە شاری هەولێردەکرێتەوە دە ست بە کاری حزبی دەکەنەوە،بەهۆی ئەو رۆلە کاریگەرەی هەیبوو هەوڵی تیرۆرکردنی دەدرا و جارێکیش لە ساڵی 1967 لە گەڕەكی ئازادی شاری هەولێر لەگەڵ هەڤاڵ شێخ لەتیف بەرزنجی لەهەوڵێکی تیرۆرکردندا بریندار دەکرێن، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەرو چاکبوونەوەی ، لە ساڵی 1967لە سەر داوای مەکتەبی سیاسی دەچێتە بەغدا و دەبێتە بەرپرسی پاراستنی بارەگای مەکتەبی سیاسی لە بەغداد . مام بەهرام لەدرێژەی خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێت و لەساڵی 1968لەسەر داوای هەڤاڵانی دەگەڕیێتەوە بۆ هەولێر بە مەبەستی یاوەریکردنی حەمەدەمین فرج کە ئەوەکاتە متصرفي هەولێر بوو
 بەڵام دواترلە سالی 1971لە لایەن پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیر دەکرێت و لەگرتوخانەی " رایات" زیندانی دەکرێت و دوای ئەوەی کە ئازاد دەکرێت دەگەریتەوە سەر کاری پۆلیسییەکەی.
مام بەهرام لەگەڵ دەسپێکردنی شۆڕشی نوێی بەسەرۆکایەتی مام جەلال ، لەپاڵ کاری پۆلیسیدا بەردەوام دەبێت لەکاری حزبی و ڕێکخراوەیی لەڕێگەی ڕێکخستنەکانەوە هاوکاری و کۆمەکی شۆڕشی نوێیان دەکرد بەناردنی  پێداویستی پزشکی و چەك  و تەقەمەنی بۆ شۆڕش تا ئەو کاتەی راپەرین ئەنجامدرا ئەو یەکیک بوو لە وکارەکتەرە گەورانەی لەراپەڕین و ئازادکردنمی شاری هەولێردا رۆڵیکی جوامێرانەو قارەمانانەی هەبوو بەڵام لە خیانەتەکەی 31 ئاب دا جارێکی تر لەلایەن پارتییەوە دەستگیر دەکرێت.  مام بەهرام لەگەڵ ئەو قۆناغە سەختانەی خەبات و تیکۆشان گرنگییەکی زۆری بەهەردوو خێزانەکەی داوە و لەبەرهەمی ئەو هاوسەرگیریانەش خاوەنی هەشت کچ و نۆ کوڕە کە یەکێک لەکوڕەکانی لیوا بەکر بەهرام شێخانی بووە کە ئەویش رێچکەی باوکی گرتووە و یەکێکە لە کەسایەتیە کاریگەریەکانی هەرێم.
 مام بەهرام جەلالی لە دوای تۆمارکردنی دەیان داستانی قارەمانانەو ومیژوویەکی پڕ لەسەروەری لە تەمەنی خۆیدا لە ڕێکەوتی 2022/9/25   گیانی سپارد و  ماڵئاوایی لەخانەوادەو کەس و کارو هەڤاڵانی و هاوڕێبازو هاوسەنگەرانی کرد..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations