هەواڵ- ڕاپۆرت
پرۆسەی سەرژمێری دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هاوڵاتییانی ئاگادار دەکرێنەوە
پرۆسەی سەرژمێری دەچێتە قۆناغێکی نوێ و هاوڵاتییانی ئاگادار دەکرێنەوە
سزادانی ئەوانەی پابەند نابن چییە و جێبەجێ دەکرێت؟
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ئەنجامدانی سەرژمێری سەرتاسەری لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەرچەندە لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی بەشێكی پێکهاتەکانیش
نیگەرانییەک هەبوو بەڵام دواجار بەپێی هەندێک گفتوگۆ و رێککەوتن هەمووان رەزامەندییاندا لەسەری و بۆ ئەوەش باس لەوەدەکرێت ئەم پرسە زیاتر بۆ پرسی گەشەپێدانە و پێی ناچێت بکرێتە بنەمایەکی سەرەکی
بۆ سەرژمێری و هاوکات باس لەوەشدەکرێت بەپێی یاسا ئەوانەی پابەندی پێدانی زانیاری و هاوکاری نابن رێککاری یاساییان لە دژی دەگیرێتەبەر. سیروان محمد بریکاری وەزارەتی پلاندانان و
سەرۆکی ژوری عەمەلیاتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆباس وتی، قۆناغەکانی سەرژمێری گشتی قۆناغی باشی بڕیوە و لە رۆژی 17ی تشرینی یەکەم پرۆسەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێ و
بەچڕی سەرژمێرییەکە دەستپێدەکات و بەردەوامی دەبێت تاوەکو 10ی تشرینی دووەم و بۆ ئەوەش پێویستە هەمووان هاوکاری تیمەکانی سەرژمێری بکەن بەپێدانی زانیاری و ئەوەش پابەند نەبێت بۆ کۆمەڵێک رێکار دیاریکراوە
بۆ سزادان لەگەڵیاندا جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها بۆ سەرژمێری بەڵکو بۆ کۆکردنەوەی داتاکانیش دەبێت پابەندی پێدانی زانیارییەکان ببن. ئاشکراشیکرد، سزاکان دیاریکراون و بۆ ئەوەش دەبێت
وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە رێنمایی تایبەت لەوبارەیەوە بڵاو بکەنەوە. ئەوەشی وت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پرۆسەکە بەجدی وەربگرن بەتایبەن لە ناوچە دابڕێندراوەکان هاوڵاتییان
بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان تاوەکو لە شوێنی خۆیان خۆیان تۆمار بکەن.