هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەنجێلا مێرکڵ رووی راستەقینەی هەموانی هەڵماڵی

5 رۆژ پێش ئێستا

46 جار خوێندراوەتەوە


ئەنجێلا مێرکڵ رووی راستەقینەی هەموانی هەڵماڵی
پاش وازهێنانی، ژێر بەڕەی خستە سەر بەڕە
ئەو چی لەسەر ترەمپ و پوتین دەڵێت؟



سەرۆکی رووسیا منداڵانە رەفتار دەکات سەرۆکی ئەمریکاش دەڵاڵێکی خانوبەرەیە  پوتین سەگی بۆم هێنایە کۆبوونەکان و ترەمپ دەیویست سوکایەتیم پێبکات
ئەمانە بەشێکن لە قسەکانی ژنە راوێژکارە بەناوبانگەکەی ئەمریکا ئەنجێلا دۆرۆتیا مێرکڵ؛ لەدایکبووی 17ی تەمموزی 1954 و  سیاسەتمەدارێکی خانەنشینکراوی ئەڵمانیایە، کە لە ساڵی 2005 تا 2021 وەک ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کاری کردووە و یەکەم ژن بووە کە ئەو پۆستەی وەگرتووە. مێرکڵ زۆرجار بە سەرکردەی دیفاکتۆی یەکێتی ئەوروپا و بەهێزترین ژن و سەرکردەی ئازادی جیهان ناودەبرا. 
ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا بیرەوەرییەکانی ژیانی سیاسی خۆی لە کتێبێکدا بەناوی "ئازادی" بڵاوکردووەتەوە و  بەشێکی گرنگی لەو کتێبە تەرخانکردووە بۆ باسکردنی هەردوو سەرکردەی جیهانی ناودار دۆناڵد ترەمپ و ڤلادمێر پوتین. کتێبەکە 736 پەڕەیە بە زمانی ئەڵمانی، ئینگلیزی و فەرەنسیش بڵاوکراوەتەوە، لەماوەیەکی کەمدا پاش بڵاوکردنەوەی هەموو تیراژە ئۆنلاینەکانی فرۆشرا. 
مێرکڵ لە کتێبەکەدا باس لە قۆناغەکانی سەرەتای ژیانی خۆی دەکات لەناو سیاسەتدا و ئەو کاتانەی کە ئەڵمانیا دوو بەش بوو پێش روخانی یەکێتی سۆڤیەت و رووخانی دیواری بەرلین و یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا تا ئەو کاتەی 16 ساڵ وەک راوێژکاری ئەڵمانیا بەرێدەکات کە بەرزترین پۆستە لە حکومەتی ئەڵمانیا.
تیایدا ئاماژە بە زۆرێک لەو سەرکردە جیهانیانەی کراوە کە لە کایەی سیاسیدا مێرکڵ چاوی پێکەوتوون و بە دیاریکراوی، زۆر گرنگی بەباسکردنی پوتین و ترەمپ داوە و لەسەرەتاوە بە پوتین دەستپێدەکات و دەڵێت، رەفتارەکانی سەرۆکی رووسیا منداڵانەیە، بەردەوام بەهۆی کەسایەتیە شەڕانگێزەکەیەوە پوتین ئاگاداری ئەوەیە کە خراپ مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، دەمودەست ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر بەرامبەرەکەی.
ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا نمونەیەک دەهێنێتەوە بۆ ئەم قسانەی و دەڵێت، بەردەوام پوتین هەوڵی دەدا لە رووی دەروونیەوە نائارامم بکات و ئەو باش دەیزانی من لە سەگ دەترسم بۆیە جارێکیان سەگێکی بۆم هێنایە ژووەرە بۆ هۆڵی کۆبووەنەکان. مێرکڵ ئەوەش رووندەکاتەوە کە هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە خۆی بەردەوام دژایەتی ئەوەی کردووە ئۆکرانیا و جۆرجیا ببنە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ، ئەم کەسایەتیە شەرەنگێز و رەفتار منداڵانەیەی پوتین بووە، هەربۆیە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیەکەدا دژایەتی ئەو پرسەی کردووە. لەو بارەیەوە نوسیویەتی، من هەر پێشتر پێموابوو کە ئەوە خەیاڵێکی خاوە کە ئەو دوو وڵاتە ببنە ئەندامی ناتۆ  و ڕووسیا هێرشیان نەکاتە سەر.
راوێژکارەکە نەیشاردوەتەوە نەک لە ساڵی 2024 بەڵکو لە ساڵی 2016ش پێیخۆش نەبووە دۆناڵد ترەمپ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپدا بەم شێوەیە دەدوێت، لە یەکەم کۆبونەوەم لەگەڵ ترەمپدا لە کۆشکی سپی، هەوڵیدا خۆی بدزێتەوە لە تەوقەکردن لەگەڵمدا، من پێموابوو بیری چووە، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت بە ئەنقەست ئەو کارەی کردوە و بەمەبەستی سوکایەتی کردن بووە، بە چپە پێموت با تەوقە بکەین، وامدەزانی بیری چووە، بەڵام هەر ئەو کاتەی چپەکە لە دەمم هاتە دەرەوە بیرم کەوتەوە ئەو پیاوە بەردەوام دەیەوێت شتێک بکات خەڵک باسی بکات.
لە پاش ئەو دیدارە ئەو باوەڕەی لا دەچەسپێت کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هەموو شتێک وەکو دەڵاڵێکی خانوبەرە دەبینێت، هاوشێوەی کارەکانی پێش هاتنە ناو سیاسەتەوە و پێیوایە هەموو وڵاتان رکابەری یەکترن، سەرکەوتنی یەکێکیان مانای شکستە بۆ ئەوەی دیکەیان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations