هەواڵ- ڕاپۆرت

حەلبوسى ژنەکەشى پشتى تێدەکات..

21/11/2023

239 جار خوێندراوەتەوە


حەلبوسى ژنەکەشى پشتى تێدەکات..
بەتەنها ئەوە بەس نەبوو کە هاوسەرەکەى داواى جیابوونەوەى لێکرد
بەتەنها بەس نەبوو پەرلەمانتارەکەى لێى هەڵگەڕایەوە
ئەوەش بەس نەبوو کە پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى لەدەستداوە
بەڵکو شتى زۆر ترسناکتر چاوەڕێى حەلبوسى دەکات و
لەبەردەم تونێلێکى تاریکدایە کە بەردەمى خۆیشى لێ دیارنییە


محەمەد حەلبوسى سەرۆکى لەکارلادراوى پەرلەمانى عێراق دواى دوورخستنەوەى لە سەرۆکى پەرلەمان رۆژگارێکى تاریک لەبەردەمیدایە و نەیارەکانى هەر بەوەوە ناوەستن کە لە پەرلەمان دووریانخستەوە، بەڵکو دەیخەنە زیندانیشەوە.
مەشعان جبوری سەرۆکی پارتی وەتەن رایگەیاند، ئەگەر هەیە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاری دوورخستنەوەی لە پەرلەمان درا، بە تۆمەتی گەندەڵی دادگایی بکرێت و پێشبینی دەکرێت دەستگیربکرێت و بخرێتە زیندانەوە.
جبوری دەڵێت، حەلبوسی پارەی بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی داوە تاوەکو پشتگیری بکات و میدیاش زێدەڕۆییکردووە لە وێناکردنی و لە بەرژەوەندی خۆی و خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی کاری دەکرد و بۆیە دڵنیابووم لە دوورخستنەوەی و رەنگە بە تۆمەتی گەندەڵیش دادگایی بکرێت.
هەرچەندە نزیکییەک لە نێوان پارتى و حەلبوسیدا هەبووە و لەکاتى دوورخستنەوەشى پارتى بەشێوەیەکى ناڕاستەوخۆ دژى بووە، بەڵام مەشعان جبوری دەڵێت، حەلبوسی رۆڵی ناڕاستەوخۆی هەبووە لە دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری، هەروەها رۆڵی راستەوخۆی لە دوورخستنەوەی رێبەر ئەحمەد هەبووە.
ئێستا حەلبوسى لەبەردەم تونێلێکى تاریکدایە و رۆژ بە رۆژ گڵۆڵەى دەکەوێتە لێژى و هەر جارە و بەڵایەکى نوێ بەرۆکى دەگرێت، ئەوەتا پێش ئەوەى دووربخرێتەوە لە سەرۆکى پەرلەمان، ژنى یەکەمى داواى جیابوونەوەى لێکرد و دواتریش بەڵاى دوورخستنەوەى لە بەرزترین پۆست بەرۆکى گرت و پەرلەمانتارەکەى حزبەکەى خۆى لێى هەڵگەڕایەوە و ئێستاش چاوەڕێ دەکات لەسەر ئەو تۆمەتانەى دراونەتە پاڵى، دادگایی بکرێت و بخرێتە زیندانەوە..
ئەمە چیرۆکى ئەو سەرۆکى پەرلەمانە بوو کە بە چەکوشەکەى هەمووانى بێدەنگ دەکرد، بەڵام ئێستا هەمووان لە دژى دەوەستن، ئەوەى ئێستا تەنها لە پشتییەتى نوار عاسمى هاوسەرى دووەمیەتى کە دوای بڕیاری دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکى پەرلەمان، لە پۆستێکدا بۆى نووسیبوو، بێ سنوور بڕوامان پێتە و شانازیت پێوەدەکەین، بەڵام دیارنییە تا کۆتایی لە پشتى دەبێت، یان ئەویش پشتى تێدەکات..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations