هەواڵ- ڕاپۆرت

نهێنی کوژانەوەی گشتی کارەبای هەرێم چی بوو؟

02/12/2023

150 جار خوێندراوەتەوە


نهێنی کوژانەوەی گشتی کارەبای هەرێم چی بوو؟
بۆچی کارەبای هەرێم وای لێهاتووە؟
ئایا دۆخی کارەبا لە هەرێم چارەسەردەبێت؟
هاوڵاتیان ساڵانە چەند پارە بە موەلیدەی ئەهلی دەدەن؟
دۆخی كارەبا ئەو قەیرانە بەردەوامەی لە هەرێمی كوردستان چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە و کابینەی نۆیەمی حکومەتیش نەیتوانی چارەسەری بکات
لەگەڵ پێدانی هەر بەڵێنێكی حكومەتیش بۆ چارەسەركردنی هێندەی دیكە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمدەكات

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی كارەبا لە ئێستادا ژمارەی هاوبەشەكانی زیاد لە ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار هاوبەشە کە زۆرینەیان موەلیدەی ئەهلی بەكاردەهێنن
بەپێی ئەو ئامارەش ئەگەر ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار هاوبەشی موەلیدە مانگانە تەنیا ٢٠ هەزار دینار بدەن داهاتەكەی 34 ملیار دینارە 
ساڵانەش ٤٠٨ ملیار دینار دەكات
واتە ساڵانە ٣١٠ ملیۆن دۆلار!
ئەمە جگە لە پارەی کارەبای حکومی کە هاوڵاتیان بڕێکی زۆریان وەک قەرز لەسەر کۆبوەتەوە و پێویستە رادەستی بکەن
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كۆباس ئاشكرایكرد، حكومەتی هەرێم دوو كێشەی هەیە ئەوانیش پارەی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین ناكات و نزیكەی 8 ملیار دۆلاری كۆمپانیای ماسی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل قەرزارە
جگە لەوەش سوتەمەنی پێویست دابین ناكات
ئەو ئاشكراشیكرد، هەرێمی كوردستان توانای 6 هەزار میگاوات بەرهەمهێنانی هەیە، بەڵام  نیوەی وێستگەکانی بەرهەمهێنان کارناکەن لەبەر نەبوونی سوتەمەنی
جگە لەوەش، ئەو وێستگانەشی کە كاردەكات 900 مێگاواتی لەلایەن كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی كارەباوە فرۆشراوەتە كەركوك و موسڵ چونكە حكومەت پارەی كۆمپانیاكان نادات.
هەر ئەمەش هۆکاری سەرەکی بووە بۆ کوژانەوەی گشتی کارەبا و کەمبوونەوەی تەواوەتی
بەپێی زانیارییەكانی كۆباس هەوڵەكانی رابردووی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەری دۆخی كارەبا تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە 
یەکێک لە چارەسەرەکانی حکومەت بۆ دۆخی کارەبا پێدانی وەزارەتی كارەبا بوو بە كەرتی تایبەت كە لەماوەی رابردوو بەجدی كاری بۆ كرا بەڵام لە ئێستادا كارەكانی راگیراوە
دووەم هەنگاویش دانانی پێوەری زیرەک بوو تاوەكو كارەبا بەهەدەر نەدرێت و ئاسانتر کۆنتڕۆڵ بکرێت.
بەڵام ئەوەش چارەسەری دۆخەکەی نەكردووە و ئێستاش هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە دوو كارەبای ئەهلی و نیشتمانی زۆربەی كاتەكان بێكارەبا دەمێننەوە
لەسەر چارەسەری دۆخی كارەباش ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بۆ كۆباس ئاشكرایكرد، چارەسەری دۆخی كارەبا لەسەر دوو بنەما دیاریدەكرێت ئەویش یەكێكیان دیاریكردنی بودجەی پێویست و سوتەمەنییە کە ئەوەش لە دەسەڵاتی حكومەتدایە، ئەوی دیكەش خواست لەسەر كارەبا چونكە ئەگەر پلەی گەرما 5 پلە بێت بۆ رۆژی دواتر بگاتە چوار پلە
خواست لەسەر کارەبا نزیكەی 300 تا 500 مێگاوات زیاد دەكات.
بەپێی زانیارییەکانیش لە ئێستادا هەرێمی کوردستان خاوەنی ژێرخانێکی باشی کارەبایە کە لە 7000 مێگا تێپەڕیووە وەزارەتی کارەباش  رایگەیاندووە "ئەگەر سووتەمەنی پێویست هەبێت دەتوانین بەبێ موەلیدە 24 کاتژمێر كارەبا بۆ هاوبەشانمان دابین بكەین"

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations