هەواڵ- ڕاپۆرت

گەر هەڵبژاردن بکرێت پارتی چی لەدەستدەدات؟

19/03/2024

208 جار خوێندراوەتەوە


گەر هەڵبژاردن بکرێت پارتی چی لەدەستدەدات؟
کورسییەکانی پارتی چییان لێ بەسەر دێت و دەبنە چەند؟
بۆچی پارتی لەم هەڵبژاردنە دەترسێت؟


پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی داوە و راشیگەیاندووە کە هۆکاری بڕیارەکەی بەهۆی ئەوەوەیە کە بەشداریی هەڵبژاردنێک ناکەین کە بە نایاسایی و نادەستووری سەپێندرابێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پارتی بەهۆی ترسی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نایەوێت ئەم هەڵبژاردنە ئەنجام بدات.
چونکە بە جیاواز لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی دیکە، پارتی لەم هەڵبژاردنەدا 11 کورسی کۆتاکان لەدەستدەدات، جگە لەوەی ئەگەریش هەیە لە دابەزینی دەنگەکانیشدا ژمارەیەکی زۆر کورسی دیکە لەدەستبدات و چیدیکەش ناتوانێت دەنگی زۆرینە بێت لەپەرلەماندا، بەم جۆرەش پارتی لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان ناتوانیت کۆنتڕۆڵی پۆستە هەستیارەکان بکات و ئەگەر هەیە پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمیش لەدەستبدات.
جگە لەوەی پارتی بەجیاواز لە هەموو هەڵبژاردنەکانی دیکە، لەم هەڵبژاردنەدا دەسەڵاتی بەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیشدا نامێنێت، لەکاتێکدا پێشتر خۆی دەسەڵاتی تەواوی بەسەردا هەبوو، وە دڵنیابوو لە ئەنجامەکانی.
هەر بۆیە لەدەستدانی کورسی کۆتاکان و زۆرینەی پەرلەمانی و تەنانەت پۆستی سەرۆکی حکومەتیشی لەم هەڵبژاردنەدا دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە ئامادەنییە بەو جۆرە بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە و بڕیاری بایکۆتی داوە
کە ئەم بڕیارەش لە داهاتوودا زیانی زۆری بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و ئەگەر هەیە شەرعیەتی هەرێم بخاتە بەردەم مەترسییەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations