هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو کەسە کێیە کە دەچێتە جێگەکەی پوتین؟

05/06/2024

189 جار خوێندراوەتەوە


ئەو کەسە کێیە کە دەچێتە جێگەکەی پوتین؟
پاسەوانی تایبەتی بووە و ئێستا خەریکە دەبێتە هەموو شتێک 
ئێستا براوەتە کۆشکی کریملن و لە ناوەندی بڕیاردایە

ئەلێکسی دیومینی تەمەن ٥٢ ساڵ یەکێک بووە  لە پاسەوانە تایبەتەکانی ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە پاسەوانی فیدراڵییەوە کردووە کە بەرپرسیارە لە ئاسایشی سەرۆک و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە. دیومین، لە ساڵی ٢٠٠٠دا وەک یەکێک لە پاسەوانە تایبەتەکانی پوتین کاری کردووە پوتن هەر پەیامێکی بۆ وەزیرەکان یان پارێزگارەکانی ناوچەکە هەبوایە، بە دیومیندا دەینارد. دیومین، متمانەپێکراوترین پاسەوانی پوتن بوو،  هەر بۆیە لە دەسەڵاتدا پلە و پۆستی پێدا و ساڵی ٢٠١٤ کردی بە جێگری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی  و دواتر وەک جێگری وەزیری بەرگری کاری کردووە، پێش ئەوەی بکرێتە پارێزگاری تولا، کە ناوچەیەکی باشووری مۆسکۆیە و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پیشەسازی بەرگری ڕووسیادا.
ئەو پاسەوانە متمانەپێکراوە، سەرەتای ئەم مانگە لە تولاوە بانگهێشتی ئیدارەی سەرۆکایەتی لە مۆسکۆ کرایەوە و ڕۆژی ٢٩ی ئایار وەک سکرتێری ئەنجومەنی ڕاوێژکاری دەوڵەتی وڵات دەستنیشانکرا. بەمەش، قسە و باسەکان سەبارەت بە توانای دیومین بۆ سەرۆکایەتیی وڵات زیاتردەبێت و دەوترێت پوتن ئەلێکسی دیموینی گەیاندە کریلن  و لە ناوەندی دەسەڵات نزیکتری کردەوە. پوتین لە مانگی ئازاردا بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکە هەڵبژێردرایەوە و لە مانگی ئایاردا دیومینی تەمەن 51 ساڵ کردە یاریدەدەرێک کە سەرپەرشتی پیشەسازی بەرگری دەکات،. سێرگی مارکۆڤ، ڕاوێژکاری پێشووی کریملین و لایەنگری پوتین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاندووە، نوخبەی ڕووسیا خەریکی دانانی دیومینن وەک سکرتێری ئەنجومەنی دەوڵەت، ئەمە وەک پشتڕاستکردنەوەیەک سەیر دەکرێت کە دیومین سەرۆکی داهاتووی ڕووسیایە و  ئەمە شتێکە کە لە مێژە دەنگۆی لەسەرە. تا ئێستا هیچ مشتومڕێکی گشتی و زانیارییەکی جێی متمانە نییە سەبارەت بەوەی کە ئایا کێ لە کۆتاییدا دەتوانێت شوێنی پوتین بگرێتەوە کە ئێستا تەمەنی ٧١ ساڵە و چاوەڕوان دەکرێت ساڵانێک حوکمڕانی بکات.. نەڵام و پێدەچێت لە داهاتوودا پاسەوانە تایبەتەکەی جێگەی بگرێتەوە و ببێتە سەرۆکی ڕووسیا

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations