هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەدهەم بارزانی بە نیازی چییە

05/06/2024

235 جار خوێندراوەتەوە


ئەدهەم بارزانی بە نیازی چییە
هۆکاری وەدەرنانی لە زێدی خۆی ئاشکرا دەکات و هەمووان لە مەترسییەك ئاگادار دەكاتەوە 
ئەو سیاسەتمەداری کورد دڵنیایی دەدات کە رۆلی سیاسی خۆیان دەبینن و نابێت ئەو مافەیان لێ زەوت بكرێت 


ئەدھەم بارزانی نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی رایگشتی و نەتەوەیەکگرتووەکان و  کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و دەزگای باڵای قەزایی عێراق دەکات و  ئاشکرایدەکات، لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ دا و لە  5ی 6ی 2022 دوو ساڵ پێش ئێستا  بەفەرمانێکی خودی سەرۆکی پارتی، بە پێچەوانەی یاسایەكانی كوردستان و دەستوری عێراق،  لەڕێگەی هێزەوە ڕێگەیان نەدا بگەڕێمەوە بۆ زێدی خۆم و ناو ماڵ و مناڵەكانم،  ئەم بڕیارەش نادەستوری و نادادپەروەرییە تا ئەمڕۆ بەردەوامە و 
سبەینێ دەچێتە سێهەم ساڵەوە لە ماڵ و منداڵی خۆم وەدەریان ناوم.   لەبارەی هۆکاری وەردەنانی لە زێدی خۆی دەڵێت، ئاشكرایە ئەم گوشارە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عێراق و  زەوتكردنی مافی هاوڵاتی بوونە بەبێ بوونی هیچ پاساوێكی ڕاگەیەنراوی دیاریكراو،  خۆ گەر دەوترێت ئەم یاسا شكێنییە هۆکاری ئەوە بوو كە چەند هەڵوێستێكی جیاوازم لە وان نیشانمداوە،  ئەوە وەك هەر هاولاتیەكی ئەم وڵاتە بە مافی خۆمی دەزانم  كە جیاواز بیربكەمەوە كە ئەمە یاساشكێنی نیە، 
نەك بەم شێوەیەیی ئێستا وەك ئاكاری تاكڕەوی مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیەكدا بكرێت  بەبیانوی بیركردنەوەی جیاوازەوە.  باسی لەوەشکردووە، هەڵویستی من دەربارەی گیراوەكانی بادینان و لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ ناوخاكی هەرێم و  بەرگری لە مافە ڕەوایە مێژوویەكانی خۆمان كە زەوت و پێشێل و چەواشەكراون   بووە هۆکاری ئەم ناهەقیەی بەرانبەرم کراوە و کە ئەمانە هەڵوێستی هەزاران هاوڵاتی تری ئەم نیشتمانەیە. ئەدهەم بارزانی ئەوەش دەڵێت، ناكرێت و ناگونجێت لەگەڵ یاسا بەركارەكانی ئێستای عێراق و هەرێمیش لایەنێكی سیاسی بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ بیروڕای جیاواز بكات و  حەق بەخۆی بدات سەرتاپای خانەوادەیەك لێك دور بخاتەوە و دەربەردەر بكات! 
بۆ ئەوەش من دادی خۆم دەخەمە بەردەم ئێوەی بەرێز،  تا لەڕێگەی خۆتانەوە لێكۆلێنەوە لەم بابەتە بكەن،  چونكە وەك هاوڵاتیی ئەم وڵاتە بەنیازین رۆلی سیاسی خۆمان ببینین  لە هەڵبژاردنی ئایندەی هەرێمی كوردستان رۆڵمان هەبێت و  دەمەوێت لەئێستاوە لەو پرسە ئاگادارتان بكەمەوە نەبا بەو بەهانە بێ بنەمایانەوە  بیانەوێت ئەو مافەشم لێ زەوت بكەن. جەخت لەوەشدەکاتەوە، لەبەرامبەر ئەم سوكایەتی و یاساشكێنییەی بەرامبەرم كراوە  بێدەنگ نابم و ڕوو دەكەمە دادگا و داوا لە سەروكی ئەنجومەنی قەزایی باڵا و  دادگای فیدڕاڵی لە عێراق دەكەم بۆ وەرگرتنەوەی مافە زەوتكراوەكانم و  داواش لە ھەموو و ھاوڵاتیانی كوردستان و لایەن و میدیاكاران و حزبەکانی كوردستان و عێراق و 
قەلەم بە دەستان دەكەم كە رێگربن و دەنگتان بەرز بكەنەوە بەرامبەر ئەم جۆرە حوكمڕانیە ڕەھا و  بێ چاودێریە كە سبەینێ ئەم ئاگرە بەردەبێتە دامەنی ھەر تاكەكی وڵاتەكەمان.  ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو هەروەها  ئامۆزای مەسعود بارزانییە، لە چاوپێکەوتنێکی پێشتری بۆ کۆباس بەمجۆرەش باس لە چیرۆکی خۆی دەکات

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations