هەواڵ- ڕاپۆرت

تەها قادر لە نێو مزگەوتدا چی کردووە؟

06/06/2024

201 جار خوێندراوەتەوە


راپۆرت: ساری سەڵاح

تەها قادر لە نێو مزگەوتدا چی کردووە؟
بۆچی سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت و  ئەوقافی توڕە کردووە
جارێکی دیکە بەزمی ناوەتەوە

تەها قادر، بەهۆی تۆمارکردنی کلیپە تازەکەی کە بڕیارە جەژنی قوربان بڵاویبکاتەوە، لەلایەن خەڵکی سۆرانەوە سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت.
بەهۆی ئەوەی بەشێکی کلیپەکەی لە مزگەوتی گوندێک لە سنوری قەزای سۆران تۆمارکردووە ئەم گۆرانییەش خەڵکی ناوچەکەی توڕەکردووە و لە وەزارەتی ئەوقاف سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە. ئەو مزگەوتەی بەشێکی کلیپەکەی تێدا تۆمارکراوە، مزگەوتی گوندی ''گەرەوانی سەروو''ە لە دۆلی ئاکۆیانی قەزای رواندز و مزگەوتێکی کۆنی گوندەکەیە و لەمێژە هەیە خەڵکی ناوچەکە دەڵێن ئەوەی تەها قادر کردوویەتی بێڕێزیکردنە بە ماڵی خودا و دەبێت ئەو گرتەیەی کە لە مزگەوتەکەدا تۆمارکراوە بسڕێتەوە و لە کلیپەکەدا بەکارنەیەت. هاوکات، د. پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران ڕایگەیاند '' لەسەر ئەو بابەتە لە گفتوگفۆداین و چوینەتە ئاسایش و چاوەڕێی نوێنەری گۆرانیبێژەکەش دەکەین بێتە ئەوێ''.
ئەمەش یەکەمجار نییە کە ئەو هونەرمەندە لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچەیە کێشەی بۆ دروست دەبێت.
بە هەمان شێوە لە ساڵی 2021 لەسەر سکاڵای سەنتەری رۆشنبیری دیانا گۆرانییەکی تری ئەو گۆرانیبێژە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە راگیرا بەو تۆمەتەی ''سوکایەتی و ناوزڕاندنی تێدابووە دژی زمان و گەلی کلدانی سریانی ئاشووری'

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations