هەواڵ- ڕاپۆرت
بوک و زاوایەک لە نێو مزگەوتێکدا ئەوە دەکەن کە کەس چاوەڕوانی ناکات
بوک و زاوایەک لە نێو مزگەوتێکدا ئەوە دەکەن کە کەس چاوەڕوانی ناکات
کارەکەیان دەنگدانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت
هەموان توڕەن و کاری ئەو بوک و زاوایە بە مەترسی دەبینن
ئەوان لە نێو مزگەوتەکەی سەڵاحەدینی ئەیوبیدا چیان کردووە؟
دوو گەنج لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر
لە کارێکی جیاوازیاندا، بڕیاردەدەن مەراسیمی مارەبڕینیان ببەنە نێو مزگەوتێکەوە
بۆ ئەوەش مزگەوتی بەناوبانگی محەمەد عەلی هەڵدەبژێرن
کە مزگەوتەکە لەسەر شێوازی مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد لە ئیستەمبوڵ درووستکراوەتەوە
شوێنی مزگەوتەکەش دەکەوێتە نێو قەڵای سەڵاحەدینەوە لە قاهیرە
هەر بۆیە بە مزگەوتەکەی سەڵاحەدینی ئەیوبیش ناودەبرێت و یەکێکە لە بەناوبانگترین مزگەوتەکانی میسر
لەو مەراسیمی هاوسەرگیریەدا نزیکەی 200 کەس لە کەسە نزیکەکانی هەردوولا تێیدا ئامادە بوون
لە نێو حەوشەی مزگەوتەکەدا و لەسەر دەستووری ئایینی پیرۆزی ئیسلام مارە دەبڕدرێن و کارەکان تا ئێرە ئاسایی دەبێت
بەڵام هەر لەگەڵ تەواوبوونی مەراسیمی مارەبڕین
ئیدی شتەکان بەرەبەرە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت
بوک و زاوا لەنێو حەوشەی مزگەوتدا دەستدەکەن بە سەما کردن
هەر بەوەشەوە ناوەستن
لەناو مزگەوتەکەدا DJ بە دەنگی بەرز دەخرێتەکار و هەموان دەستدەکەن بە سەما
دیمەنەکانیش سەرجەمیان بە کامێرا تۆمار دەکرێن
هەر بۆیە پاش بڵاوبونەوەی ئەم دیمەنانە
ناڕەزاییەکی زۆر لە ناوخۆی میسر و دەریشەوە درووستبوو
کە چۆن دەبێت لە نێو مزگەوتیدا بەوجۆرە سەما بکرێت
هەر بۆیە ئێستا داوادەکەرێت ئەو بوک و زاوایە و بەرپرسانی مزگەوتەکەش کە ڕێگەیان بە کاری لەم جۆرە داوە
سزای یاسایی بدرێن
لە لایەکی دیکەشەوە هەندێک پێیان وایە کە هەروەک چۆن مەسیحیەکان لە کڵێسادا هاوسەرگیری دەکەن
ئاساییە مسوڵمانانیش لە مزگەوتدا هاوسەرگیری بکەن بە مەرجێک پەیڕوەیی لە بنەما ئایینیەکان بکەن
بۆچونوی تۆ لەو بارەیەوە چییە؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە