هەواڵ- ڕاپۆرت
مەسرور بارزانی بۆچی بەرامبەر بەغدا خۆی ڕانەگرت؟
مەسرور بارزانی بۆچی بەرامبەر بەغدا خۆی ڕانەگرت؟
هۆکاری دابەشنەکردنی موچە لە هەرێم ئاشکرا دەبێت
نهێنی شکستی رێککەوتنەکانی هەولێر و بەغداد چییە؟
بۆچی عێراق تەنها 500 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت؟
دابەشنەکردنی موچە بڕستی لە فەرمانبەران و موچەخۆران بڕیوە و دەنگی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر نەدانی موچە خەریکە دەتەقنەوە چونکە هێشتا موچەی مانگی تەمووز دابەشنەکراوە.
حکومەتی هەرێمی کورستان هۆکاری دابەشنەکردنی موچە بۆ نەناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە دەگەڕێنتەوە بەڵام ئەو کاتەشی بەغداد پارە دەنێرێت هەرێم بە کەمی دەزانێت، بەڵام ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی بەغداد تەنها 500 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟
بەپێی لێدوانەکانی پێشووی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، لە رێککەوتنی هەولێر و بەغداد تەنها بۆ مووچە 940 ملیار دینار دانراوە، بەڵام بەپێی نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی ئیستا عێراق تەنها 500 تا 598 ملیار دینار بۆ موچە دەنێردرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆباس لەسەرچاوە ئاگادارەکانەوە دەستی کەوتوە و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بۆ کردون، لەو ڕێککەوتنەی مەسرور بارزانی واژۆی کردوە، فێڵ لە شاندەکەی هەرێم کراوە و لە لیژنەی دارای دەقی ڕێککەوتنی گۆڕاون.
بەم پێیەش مەسرور بارزانی لە رێککەوتنەکانیدا لەگەڵ بەغدا کە شانازی زۆری پێوە دەکرا خۆراگر نەبووە و بە شکستەوە گەڕاوەتەوە
هەر بۆیە دۆخی هەرێمی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندوە و پشکی هەرێمیان بۆ 500 ملیار دینار کەمکردوەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکانی کۆباس ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، دەبێت پشکی لە 12.67ی هەرێمی کوردستان بەبێ دەرکردنی خەرجییەکان بنێردرێت کەهەموو مانگێک تریلیۆنێک و 300 ملیار دینارە بەڵام بە وتەی وەزیری دارایی ئێستاخەرجیی فیعلی دەردەکرێت دواتر پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت کە مانگانە 598 ملیار دینار زیاتر بەر هەرێم ناکەوێت.
بەپێی بەدادچونەکانی کۆباس تێپەڕبوونی ئەو دەقی دەرکردنی خەرجییەکان بەسەر شاندەکەی هەرێم و سەرۆکی حکومەت ئەم دۆخەی خولقاندوە
هەر بەپێی بەدادچونەکانی کۆباس و ئەژمارانەی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاشکراکراون، ئەگەر بەغداد مانگانە 500 ملیار دینار بنێرێت و داهاتی ناوخۆش 320 ملیار بێت هێشتا هەرێمی کوردستان نزیکەی 100 ملیار دینار کورتهێنانی بەس بۆ دابەشکردنی موچە هەیە، واتە هەرێمی کوردستان بەو شێوەیە نە موچەی پێ دابەش دەکرێت، نە دەشتوانێت خەرجی وەزەرەت و پڕژەکان دابین بکات بە واتایەکی دیکە ئەگەر دۆخەکە وابەردەوابێت دەبێت حکومەت تەنها وەک بانکێک موچە دابەش بکات.