هەواڵ- ڕاپۆرت

ژن گۆڕینەوە و دۆڕاندنى ژن لە قوماردا دەگاتە دەرگاى ماڵى بەرپرسەکان..

05/09/2023

905 جار خوێندراوەتەوە


ژن گۆڕینەوە و دۆڕاندنى ژن لە قوماردا دەگاتە دەرگاى ماڵى بەرپرسەکان..
دۆخێکى مەترسیدار دێتە پێشەوە و هەموو سنوورەکان دەبەزێت..
نهێنى مەترسیدار ئاشکرا دەکرێت و هۆشدارى بەپەلە دەدرێت..


بەڵێ لە هەرێمى کوردستان دیاردەیەکى مەترسیدار دروستبووە کە پیاوان ژنەکانیان دەگۆڕنەوە یاخود لە قوماردا دەیدۆڕێنن.
تا ئێستا چەندین کەس لەسەر ئەم دۆسیە مەترسیدارە قسەیان کردووە و هۆشدارى دەدەن، دواهەمینیان پارێزەر  هێرۆ عەتار بوو کە دەڵێت، چوار پیاو کە بەرپرسی باڵای هەرێمی تێدایە شەوانە قومار بە ژنەکانیانەوە دەکەن و دەیانگۆڕنەوە.
ئەو پارێزەرە دەڵێت ژنى بەرپرسەکە هاتۆتە لاى و پێیوتووە مێردەکەی پێنج ساڵە چەندینجار لە قوماردا دۆڕاندوویەتی و چەندین شەو تا بەیانی داویەتی بەو هاوڕێ قومارچییەی کە براوە بووە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ژنی بەرپرسەکە پێیووتووە کە لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بەهۆی ئەوەی مێردەکەی باڵادەست بووە، نەیوێراوە قسە بکات، بەڵام ئێستا لەدەستی هەڵاتووە.
قومارەکە بە جۆرێک کراوە، ئەو چوار کەسە بەیەکەوە دانیشتوون و مۆبایلەکەیان لەسەر مێزێک داناوە و ئەو کەسەى دەیباتەوە، بە چاوى داخراوەوە دەست دەبات بۆ مۆبایلەکان و یەکێکیان هەڵدەبژێرێت، مۆبایلى کامیان دەرچوو، ژنى ئەو کەسە تا بەیانى لەگەڵ ئەو پیاوە دەبێت کە قومارەکەى بردووەتەوە و زۆر جار پیاوە بەرپرسەکە ژنەکەى دۆڕاندووە..

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەو دۆسییە دەوروژێنرێت، پێشتر د. کەریم شەریف قەرەچەتانی پسپۆڕى دەروونى بە ئاشکراکردنى حاڵەتى ژن گۆڕینەوە لە هەرێمى کوردستان کۆمەڵگەى کوردى هەژاند و وتى حاڵەتی ژن گۆڕینەوە لە باخ و ڤێلاکاندا هەیە و دۆسیەکانیشیان گەیشتوەتە دادگاکان..
بە وتەى د. کەریم ، ژنێک کە خاوەنى حەوت منداڵە، چۆتە لاى و وتویەتى، مێردەکەم داواى لێکردوم کە کارى گۆڕینەوەم پێ بکات.
ئەم قسانەى کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە و زۆرێک لە چین و توێژەکان رەتیانکردەوە کارى ژن گۆڕینەوە لە هەرێمى کوردستان هەبێت، بەڵام ئێستا نهێنى دیکە ئاشکرا دەبێت، کە جگە لە ژن گۆڕینەوە، دۆڕاندنى ژنیش هەیە لە قوماردا و پیاوان دەچنە سەر مێزى قومارکردن و ژنەکانیان دەدۆڕێنن..
بەڵێ هیچ لاتان سەیر نەبێت، ئەوەى ئێستا لە هەرێمى کوردستان روودەدات هەموو سنورەکانى بەزاندووە و پێدەچێت شتى زۆر خراپتریش روو بدات..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations