هەواڵ- ڕاپۆرت
بەختیار عەلی لە هەموان توڕەیە
بەختیار عەلی لە هەموان توڕەیە
بێ دەنگی دەشكێنێت و هەموان ڕەخنەباران دەکات
دۆخی حکومڕانی کوردی بە کارەستبار ناو دەبات و ئۆپۆزسیۆنیش بە قەرەقۆز
دوای ساڵانێک بێ دەنگی جارێکی دیکە ڕوناکبیر و نوسەری دیار هاتەگۆ و چەند بابەتێکی هەستیاری وروژاند.
وەک هەمووجار، دەستی لە کەس نەپاراست و بێترس ڕەخنەی لە هەموان گرت و هەندێکی بە ستەمکار و هەندێکی دیکەشی بە شکستخواردوو پێناسە کرد.
بەختیار عەلی کە بەیەکێک لە کاریگەرترین نوسەرانی کورد لەسەردەمی نوێدا دادەنرێت و بەرهەکانی لەسەر ئاستی کوردستان و هەندێک وڵاتی ناوچەکەش خوێنەرێکیان زۆرییان هەیە.
ئەم نوسەرە، وەک چۆن میتۆدەکانی نوسینی لەوانی تری جیا دەکاتەوە، وەرگێڕانی بەرهەم و کتێبەکانیشی بۆ زمانەکانی دیکەی تایبەتمەندی بە بەختیار عەلی بەخشیە
بەختیار عەلی دوای چەند ساڵێک دورکەتنەوە لە چاوپێکەوتنە میدیایەکان بەهۆکاری جیاواز، جارێکی دیکە دێتەوە دەنگ و وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری ڕاشکاو دەداتەوە.
نوسەر و ڕوناکبیرە کوردە ئێستا نیگەرانە لە دۆخی کوردستان و پێشی وایە، ئەزموونی حوکمداریی کورد
نەوەک هەر شکستی خواردوە، بەڵکو لەدۆخێکی کارەساتاویدا دەژی، دەشڵێت، نەخوێندەواری و جەهل لەکۆی کارەساتەکاندا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن
لەبەرامبەر حکومڕانی شکستخواردوی کوردیشدا، بەختیار عەلی دەڵێت، دەسەڵاتت ئۆپۆزسیۆنیان لەکوردستان گۆڕیوە بۆ قەرەقۆزێک کە شایەنی گاڵتە و پێکەنین بێت.
نوسەری رۆمانە پڕ ڕەخنەییەکان و گێڕانەوە پڕ ئازارەکان ڕەخنە لە دەسەڵاتی کوردی دەگرێت بەوەی دەسەڵاتی کۆمپانیاکانی خۆیان لەهەموو کەرتە ئابوورییەکاندا قایمکردوە و جۆرە ئابوورییەکی کۆنتڕۆڵکراو و مۆنۆپۆڵکراویان خوڵقاندوە بەڵام ئەو پێی وایە ئەمە زادەی کۆمەڵگایە.
بەختیار عەلی تەنها ڕەخنە لە حزبە سیاسیەکان ناگرێت، چونکە پێی وایە، ئەوەی شکستی هێناوە مرۆڤی کورد و خەونی هاووڵاتیانە، نەوەک حوکمی ئەو دەستە ئەرستۆکراتەی فەرمانڕەوایی دەکەن.
لە ڕوانگەی ئەو نوسەرەوە، ئێستا مرۆڤی کورد وەک ئاژەڵێک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت کە خزێنراوەتە نێو قەفەسێکەوە و مافەکانی لەوەدا بۆ کورتکراوەتەوە ئاخۆ نانی بدرێتی یاخود نا.
لەبەرامبەر هەموو ئەمانەشدا بەختیار عەلی لە رۆژنامەی هاوڵاتیەوە ڕو لە دەسەڵات دەڵێت، تۆ ناتوانیت بەهاووڵاتییەک بڵێیت خائین کەمنداڵەکانیت برسیکردوە، سامانی وڵاتەكهیت بەتاڵان بردووە.