هەواڵ- ڕاپۆرت

لاس و رۆیی دەبنەوە بە رێناس و ئەحمەد..

07/09/2023

161 جار خوێندراوەتەوە


لاس و رۆیی دەبنەوە بە رێناس و ئەحمەد..
وردەکارى دەستگیرکردنى دوو کوڕە مەیک ئەپ پاڕتێستەکە ئاشکرا دەبێت..
لاس و رۆیی لە زیندانى ژناندا دەبن یاخود پیاوان؟
شەوى رابردوو، هەواڵى دەستگیرکردنى هەردوو کوڕە مەیکئەپ ئاڕتێست لاس و رۆیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى تەنى.
بەپێى زانیارییەکانى کۆباس، ئەو دوو کوڕە مەیکئەپ ئاڕتێستە لەسەر بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆى نەشیاو کە بوونه‌ته‌ هۆی‌ تێكدانی‌ شیرازه‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە دەستگیرکراون.
سەرچاوەیەکى ئاگادار رایگەیاند، ئەو دوو کەسە به‌ گوێره‌ی‌ ماده‌ی‌ 401 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ په‌ڕاویان له‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ خانه‌قا بۆ كراوه‌ته‌وه‌.
لاس ناوى راستەقینەى ئەحمەد هاوتایە و لەدواى ئەوەى بوو بە مەیکئەپ ئاڕتێست، ناوى خۆى گۆڕى بە لاس و زیاتر وەک کچ دەرکەوت.
هەروەها رۆیی ناوى  راستەقینەى ڕێناس فازڵە، بەڵام هیچ کەس بەو ناوە نایناسێت.
رۆییش هاوشێوەى لاس بەردەوام وەک کچ دەردەکەوێت و تەنانەت جلوبەرگەکانیشى هى کچانە.
ئەم دوو کوڕە مەیکئەپ ئاڕتێستە بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆى خۆیان بڵاودەکردەوە و رەخنەى زۆریان لێ دەگیرا، تا گەیشتە ئەوەى سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێت و دەستیگرکران.
دواى هەواڵى دەستگیرکردنی ئەو دوو کوڕە مەیکئەپ ئاڕتێستە، زۆرێک لە هاولاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەیان نوسى لە زیندانى ژناندا دەبن یاخود پیاوان، پارێزەر ئالان ژاژڵەیی وەڵام دەداوە و دەڵێت، پێم وابێت ئەوو دو مۆدیلە خۆیان زیاتر بە ئافرەت دەزانن وەك لە پیاو، بەڵام لێرەدا هەڵبژاردە لەدەست خۆیان نیە، بەڵكو بەگوێرەی ڕەگەزی سەر بەڵگەنامەكانیان دەبرێنە بەشی پیاوان.
ئێستا ئەو دوو کوڕە بەناوە راستەقینەکەیان دەستگیرکراون و بوونەتەوە بە ئەحمەد و رێناس و چاوەڕێى رەحمى خودا و دادگا دەکەن، بۆ ئەوەى چارەنوسیان یەکلایی بکاتەوە بڕیاریان لەسەر بدات و سزاکەیان دیارى بکات..

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations