هەواڵ- ڕاپۆرت

عەدنان قەیسى؛ پیاوە ئەفسانەییەکە..

07/09/2023

215 جار خوێندراوەتەوە


عەدنان قەیسى؛ پیاوە ئەفسانەییەکە..
کەم کەس هەیە لەناو کوردا ناوى عەدنان قەیسى نەبیستبێت..
هەر کەناوى دەهات، بیرت بۆ کەسێکى پاڵەوان دەچوو..
ناوێک هەر دەڵێى پاڵەوانى چیرۆکە خەیاڵییەکانە، بەڵام پاڵەوانێکى راستەقینە بوو..

عەدنان عەبدولکەریم ئەحمەد قەیسی، کە بە عەدنان قەیسى ناسراوە و لەناو کورد و عێراقدا ناوبانگێکى گەورەى هەبوو، کەم کەس هەبوو ئاشناى ئەو ناوە نەبووبن.
عەدنان قەیسى لە ساڵى 1939 لە دایکبووە، ئەستێرەیەکی بەناوبانگی یاریی زۆرانبازیی ئازاد بووە، لە زانکۆی ئۆکلاهۆما زۆرانبازیی کرد و لەساڵی 1959 وەکو پاڵەوانی زۆرانبازى دەرکەوتوە و بووە ئەفسانەى ئەو یارییە و قەیسی لە کاتی جەنگی دووەمی کەنداو لە 1990 پەیوەندیی بە فیدراسیۆنی بەنێوبانگی یاریی زۆرانبازییەوە کردووە و  لەساڵی 1992 وازی لەیاری پاڵەوانییەتی هێناوە.
عەدنان قەیسى بە بیلی وایت وۆلف، شێخ عەدنان قەیسی و جەنەڕال عەدنان ناسرابوو.
 قەیسی لەگەڵ کارەکتەری بێلی گورگ سپی و کارەکتەرێک کە بەڕەچەڵەک ئەمریکییە و لەگەڵ زۆرانبازی ئەفسانەیی هیندیی سوور چیف جەی سترۆنگبۆ پەیوەندیی هەبوو و پاڵەوانێتییەکی دووانەیان بەدەستهێناوە..
عەدنان قەیسى دوێنێ دواین ساتەکانى تەمەنى بەڕێکرد و لەتەمەنى 84 ساڵیدا کۆچى دوایی کرد، ماڵپەری WWE تایبەت بە یاریی زۆرانبازی لەسەر ئاستی جیهان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو ئەستێرە عێراقییە نووسیوویەتی "WWE هەست بە نیگەرانییەکی قوڵ دەکات بۆ کۆچی دوایی عەدنان قەیسی
عەدنان قەیسى لە عێراق و لەناو کورددا، وەک پاڵەوانێکى جیهانى ناسراوە و وەک پیاوێکى ئەفسانەیی وێنا دەکرا و دواى مردنیشى، وەک پاڵەوانێک لە دەرونى ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە کە ئاشناى بوون.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations