هەواڵ- ڕاپۆرت
ئەو سەرۆکەی لە ترسی ژنەکەی دانی بە هەموو شتێکدا نا
ئەو سەرۆکەی لە ترسی ژنەکەی دانی بە هەموو شتێکدا نا
چووە بەردەم کامێراکان و ئەوەی ژنەکەی پێی وت دوبارەی کردەوە
لەبەرچاوی هەمواندا وتی کە تەنها ئەوی خۆش دەوێت
بۆ ئەوەش ناچاربوو کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ببەستێت
موای کیباکی
سەرۆکی وڵاتی کینیا بوو لە نێوان ساڵانی 2002 تا 2013
موای بەهەڵبژاردن هاتبووە سەر دەسەڵات و لای گەلەکەی خۆشەویست بوو
بەڵام لە ساڵی 2009 دەنگۆیەکەی لەسەر بڵاوبوویەوە کە ژنی دووەمی هێناوە
دەنگۆکەش لە رۆژنامە و تەلەفیزۆنەکاندا باسی لێوە دەکرا
ئەمەش خەریبوو ژیانی لە موای کیباکی تاڵدەکرد چونکە ئەو بەوە ناسرابوو کە زۆر لە لوسی ژنی دەترسێت کە 4 منداڵی لێی هەبوو هەر بۆیە دواجار و لەژێر فشاری ژنەکەیدا ناچاربوو لە کۆشکی سەرۆکایەتی
کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ببەستێت و دان بە هەموو شتێکدا بنێت، وتی ئەمە ژنەکەمە لوسی دەمەوێت شتێکتان پێ بڵێم و بۆ هەتا هەتایە لە دڵتاندا بمێنێتەوە ئێوە دەزانن منیش دەزانم هەموو کەسێکی دیکەش دەزانێت کە من هاوسەرگیریم کردووە و تەنها یەک ژنیشم هەیە بەڵام میدیاکان هەر دەڵێن کە من ژنێکی دیکەم هەبێت ئەمەوێت کە زۆر بە ڕوونی بڵێم کە من تەنها یەک ژنی ئازیزم هەیە کە ئەویش لوسییە ئێستاش هەر پرسیارێکتان هەیە بیکەن و خۆشحاڵم وەڵامی بدەمەوە
………….
ژنەکەی کیباکای بەوە ناسرابوو کە دەسەڵاتی رەهای بەسەر مێردەکەیدا هەیە ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەردەوام نێوانی لەگەڵ ماڵە خەزورانیدا خراپ بووە بەڵام زۆر باش توانیویەتی کۆنتڕۆڵی مێردەکەی بکات و سوودی لێ وەربگرێت
هەر بۆیە لەسەردەمی دەسەڵاتی مێردەکەیدا خاتوو لووسی ببوە ژنێکی بازرگان و دەوڵەمەند و قسە رۆشتووی وڵات ژنێک کە مێردەکەی سەرۆکی وڵاتە بەڵام ناوێرێت لەقسەی دەربچێت