هەواڵ- ڕاپۆرت

پیاوى پێشبینى بومەلەرزەکان هەموان شۆک دەکات..

09/09/2023

231 جار خوێندراوەتەوە


پیاوى پێشبینى بومەلەرزەکان هەموان شۆک دەکات..
ئەوەى دەیڵێت دێتە دى و بەردەوام هۆشدارى دەدات..
پێش ئەوەى روبدات زەنگى مەترسى لێدەدات..
ئێستا جاریکى دیکە زەنگە مەترسیدارەکەى لێدا و چەند ناوچەیەک لەبەردەم بوومەلەرزەى وێرانکەردان..

بومەلەرزەزانی هۆڵەندی فرانک هوگربیت پێشبینیکرد بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە مەغریب ڕووبدات و هاتنەدی پێشبینییەکەی هەمووانی تووشی سەرسووڕمانکرد..
ئەم زانایە پێشتر پێشبینی بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ شوباتی کردبوو لە تورکیا کە زیاتر لە پەنجا هەزار کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش پێشبینییەکانی بۆ بوومەلەرزەکەی مەغریب ڕاگەیاندبوو کە درەنگانى شەوى رابردوو رویدا و سەدان کەس گیانیان لەدەستدا..
فرانک هوگرێبیتس زانای هۆڵەندی لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی X ” تویتەری پێشتر”، بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ هاوتای دوو هەسارەیی عەتارد و زوهرە لەگەڵ هاوتای موشتەری و ئۆرانۆس لە یەک نزیکدەبەنەوە،  لە ٦ی ئەیلولدا، یەکگرتنێکی دیکە لەگەڵ عەتارد و زوحەل ڕوودەدات، پێشبینی بوومەلەرزەیەکی بەهێز دەکەم، لە نێوان ٥ و ٧ی ئەیلولدا ڕووبدات.”
ئەو بوومەلەرزەزانە هۆڵەندییە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر هۆشداریدا لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەک کە لە ٨ پلەی ڕێختەر زیاتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی زەوی بە هێواشی لە نێوان هەسارەکانی مەریخ و نیپتۆن دەجووڵێت، هەروەها ڕایگەیاند ئەستەمە دیاری بکرێت کە کام ناوچە بەر مەترسی و چالاکیی بوومەلەرزەیی دەکەوێت.
هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەری ڕوودانی دوای بوومەلەرزە لە ناوچەی بوومەلەرزەکە یان لە نزیکەوە زۆر هەیە، پێویستە ناوچەکانی ڕۆژئاوای پورتوگال و ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بن.
پێشبینییەکانى ئەو زانایە ئێستا هەموانى شۆک کردووە، چونکە هەر پێشبینییەک لەبارەى رودانى بوومەلەرزە بکات، دێتە دى، بۆیە ئێستا لە زۆربەى وڵاتەوە چاودێرى بڵاوکراوەکانى ئەو زانایە دەکەن بۆ ئەوەى ئەگەر پێشبینییەکى لەبارەى رودانى بوولەرزە لە وڵاتەکانیان کرد ئاگادار بن و ئامادەکارى بۆ بکەن..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations