هەواڵ- ڕاپۆرت

چیرۆکى ئەو ژنەى بەبیانوى گۆشت برژاندنەوە ٤ منداڵەکەى لێ رفێنرا..

17/09/2023

185 جار خوێندراوەتەوە


چیرۆکى ئەو ژنەى بەبیانوى گۆشت برژاندنەوە ٤ منداڵەکەى لێ رفێنرا..
ژنێک چۆن بەهۆى مێردەکەیەوە سەرگەردان دەبێ؟
پیاوەکەى چى بەرامبەر ئەم ژنە کردووە؟  
بۆچى ژنەکە هەموو شتێک لە مێردەکەى قبوڵدەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆلاى؟

ژنێکى کورد دواى ئەوەى 16 ساڵ لە لادێیەکى وڵاتێکى ئەوروپى دەژى و خاوەنى چوار منداڵ بووە، رۆژێک مێردەکەى بە بیانوى گۆشت برژاندنەوە چوار منداڵەکەى هەڵدەگرێت و بەڕێگاى قاچاخ دێتەوە هەرێمى کوردستان و ژنەکەى بەتەنیا لەو وڵاتە جێدەهێڵێت و دواتریش لە دەرەوەى دادگا ژنەکەى تەڵاق دەدات
باخان ئەحمەد کە پارێزەرى ژنەکەیە چیرۆکى ئەو ژن و مێردە بۆ کۆباس دەگێڕێتەوە و دەڵێت، لەڕێگەى کونسوڵى ئەو وڵاتەوە توانیمان ئەو ژنە بگەڕێنینەوە بەڵام هەر ویستویەتى لەگەڵ مێرد و منداڵەکەى بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا و بەیەکەوە بژین..
ئەو پارێزەرە دەڵێت، لەو کاتەى کە هەوڵى ئەوەیانداوە ئەو خێزانە ئاشت بکەنەوە و بگەڕێنەوە بۆلاى یەکترى، پیاوەکە لە دەرەوەى دادگا ژنەکەى تەڵاق داوە و چوار منداڵەکەى هەڵگرتووە و بەرەو وڵاتێکى تر رۆیشتووە و کەسوکارى ژنەکەش پشتیان لە کچەکەیان کردبوو سەرەتاى کێشەى نێوان ئەو ژن و مێردە ئەو کاتە دەستیپێکردووە کە پیاوەکە ویستویەتى دایک و باوکى خۆى بەرێت بۆ ئەو وڵاتەو لەگەڵیان بژى، بەڵام ژنەکە ئەوەى قبوڵ نەکردووە و لەوێوە کێشەکە سەرى هەڵداوە و دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە، تا گەیشتە ئەوەى پیاوەکە ژنەکەى تەڵاق بدات و منداڵەکانى بۆ هەمیشە لە دایکیان بکات و ژنەکەش بە تەنیا لە وڵاتێکى ئەوروپى بە حەسرەتى بینینەوەى منداڵەکانى رۆژەکانى تەمەنى دەژمێرێت

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations