هەواڵ- ڕاپۆرت

مەسعود حەیدەر ئەو پیاوەى کەسوکارەکەشى حاشاى لێدەکەن..

18/09/2023

208 جار خوێندراوەتەوە


مەسعود حەیدەر ئەو پیاوەى کەسوکارەکەشى حاشاى لێدەکەن..
نەوشیران مستەفا هێنایە پێشەوە و دواتر هەموو رێگایەکى بۆ دژایەتى نەوشیروان مستەفا گرتەبەر..
رۆژانێک هەموو شتێکى دژى پارتى دەوت، بەڵام دواتر 180 پلە پێچەوانە بووەوە و بووبە متمانەپێکراوترین کەسى مەسعود بارزانى و مەسرور بارزانى..
مەسعود حەیدەر حاجی ڕۆستەم، ئەو پیاوەى بە تونێلى گۆڕاندا گوزەرى کرد و لە رووبارى پارتیدا لەنگەرى گرت و ئێستاش بنەماڵەکەى حاشاى لێدەکەن..


مەسعود حەیدەر لە ساڵى 1970 لە دایکبووە و خەڵکى قەزاى کفرییە و خاوەنى بڕوانامەى ماستەرە لە ئەندازیارى..
مەسعود حەیدەر لەناو گۆڕاندا دەرکەوت و بووە کەسێکى متمانەپێکراوى نەوشیراون مستەفا و لە ساڵى 2010 کاندیدى کرد بۆ پەرلەمانى عێراق، بەڵام دەرنەچوو، ئەو کۆڵى نەدا و لە ساڵى 2014 جارێکى دیکە لەسەر لیستى گۆڕان خۆى بۆ پەرلەمانى عێراق کاندید کرد، بەڵام ئەوجارەیان گرێى بەختى کرایەوە و دەرچوو، بوو بە ئەندامى پەرلەمانى عێراق.

هێشتا ئەو خولەى پەرلەمان تەواو نەبوو، لە ساڵى 2017 بووە بە پارتى و دەستى لە گۆڕان هەڵگرت و سەنگەرى گوستەوە، ئیدى هێرشکردنە سەر پارتى راگرت و دواتریش بووە متمانه‌پێكراوی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانیی و لە دوایین کۆنگرەى پارتیشدا خۆى بۆ سەرکردایەتى ئەو حیزبە کاندید کرد، بەڵام متمانەى پارتییەکانى بەدەست نەهێنا و دەرنەچوو..
مەسعود حەیدەر لە ساڵى 2018 بووه‌ راوێژكاری مه‌سرور بارزانی بۆ كاروباریی دارایی و ئێستاش له‌ پشكی پارتی جێگری وه‌زیری دارایی عێراقه‌، ئەو وەزارەتى پارەى هەرێم رادەگرێت، کەچى کە پرسیارى لێدەکەن تۆ بریکارى وەزارەتى دارایی عێراقى بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم نانێرن، دەڵێت سۆرى من قسە لەسەر مووچە ناکەم..
ئەو هەرچەندە گۆڕانخوازێکى سەرسەخت بوو، بەڵام کە بوو بە پارتى سەنگەرى لەدژى حیزبەکەى پێشووى گرت، تانەت بە خیانەتکار ناوى دەهێنا و لە لێدوانیکدا دەڵێت، ساڵی 2016 گۆڕان ویستی خیانەت لە هەرێمی کوردستان بکات و سلێمانی جیا بکاتەوە بەڵام من دژیان وەستامەوە و پیلانەکەی نەوشیروان مستەفام هەڵوەشاندەوە..
قسەو هەڵوێستەکانى مەسعود حەیدەر بووە لەکەیەکى ناشرین بۆ خێزانەکەیان و ئەوانیش هاواریان لێهەستاوە..
شێرکۆ حەیدەر، برای مەسعود حەیدەر لە نوسینێکدا بۆ براکەی هێرشی توندی دەکاتە سەر و رایدەگەیەنێت کە بەهۆی ئەوەوە، سوکایەتی زۆر بە خێزانەکەیان دەکرێت و دەشڵێت بەداخەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە بویت لە دایک خۆزگە هەر ئەو ڕۆژەیش باوکم وەفاتی بکردایە ناوتی نەنایە مسعود.
شێڕکۆ حەیدەر  لە پەیامەکەدا بۆ مەسعودى براى دەڵێت، دەک ڕورەش بیت چۆن ئێمەت ڕوڕەش و ڕو زەرد کرد..
هەر چەندە ئێستا مەسعود حەیدەر لەناو پارتیدا متمانەپێکراوى مەسعود بارزانى و مەسرور بارزانییە، بەڵام لەناو خێزانەکەى خۆیدا متمانەى لەدەست داوە تا گەیشوەتە ئەوەى حاشاى لێبکەن..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations