هەواڵ- ڕاپۆرت

یەکێتى جارێکى دیکە بۆ نیشتمان خوێنى لێ دە چۆڕێت..

20/09/2023

127 جار خوێندراوەتەوە


یەکێتى جارێکى دیکە بۆ نیشتمان خوێنى لێ دە چۆڕێت..
ئەو هێزەى هەمیشە لە پێشەوەى بەرگرى لە نیشتمانە
یەکێتی جارێکى دیکە بە خوێنى خۆى بەرگرى لە نیشتمان دەکات..
خیانەتى ناوخۆیی و پێشڕەوى داگیرکەران بەردەوامە و یەکێتیش وەک هەمیشە، رووبەڕووى دەبێتەوە..

یەکێتى نیشتمانى کوردستان، ئەو هێزەى 48 ساڵە خەبات لەپێناو نیشتمان و خاکى کوردستاندا دەکات و بۆ بەرگرى لە خاک و نیشتمان بەردەوام خوێن دەبەخشێت..
دوێنێ جارێکى دیکە، یەکێتى خوێنى لێچۆڕا و شەهیدى دا و وەک هەمیشە یەکیتى و هێزەکانى دەکەونە بەرهێرشى نەیارانى نیشتمان و خاکى کوردستان..
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، ئەو هێرشە درۆنیەى دوێنێ کرایە سەر فڕۆکەخانەى عەربەت کە بەهۆیەوە سێ پێشمەرگەى دژەتیرۆر شەهید بوون، بە پێشڕەوى و چاوساغى لایەنى ناوخۆیی ئەنجامدراوە و جارێکى دیکە دەستى خیانەتى ناوخۆیی، گەیشتەوە خاکى هەرێم و رێنیشاندەرى دوژمنانى کود دەبن، بۆ ئەوەى هێرش بکرێتە سەر نیشتمان و وەک هەمیشەش ئامانجى دوژمنانى کورد، یەکیتى نیشتمانى کوردستانە..
بەڵام ئەوەى ناکەوێ و نابەزێ یەکێتى و هێزە پۆڵایینەکەیەتى سەدان قۆناغى واى تێپەڕاندووە و ئەوەى دەمێنێتەوە سەروەرییەکانى یەکێتییەوە و هیچ کاتێکیش چۆک بۆ نەیارانى دانادات و لە هەر شوێنێکیش مەترسى لەسەر خاکى کوردستان هەبێت، یەکێتى لەوێوە، گرنگ نییە کام پارچەى کوردستانە، رۆژهەڵاتە یان رۆژئاوا، باکورە یاخود باشور، بۆ هەر مەترسییەک ئامادەیە و هێزەکانى گیانى خۆیان بەخت دەکەن بۆ بەرگرى کردن لە نیشتمان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations