هەواڵ- ڕاپۆرت
وەزیری بەرگری تورکیا چۆن بافڵ تاڵەبانی کردە شکۆی نەتەوەیەک؟
وەزیری بەرگری تورکیا چۆن بافڵ تاڵەبانی کردە شکۆی نەتەوەیەک؟
لە بەرامبەر بافڵ جەلال تاڵەبانیدا دانی بەهەموو شتێکدا نا
نهێنی هەڕەشەکانی تورکیا لە یەکێتی چییە؟
تورکیا بۆچی پارتی بە دۆستی خۆی ناودەبات؟
هەڵوێست و جوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر دۆسیەی کورد و یەکخستنی هێزە کوردییەکانی چوارپارچەی کوردستان دوژمانی کورد نیگەران دەکات ئەوەی تورکیای نیگەران کردوە هەڵوێستیی تاڵەبانییەکانە لەسەر دۆزی کورد و
ئیستا بافڵ تاڵەبانیش درێژە بە رێگەکەی مام جەلال دەدات و کاروانەکەی دەگەیەنێتە ئامانج یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی میللەتی تورکیا لەبەرامبەر بافڵ جەلال تاڵەبانی دان بە هەموو شتێکدا دەنێت
گولەر نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لە هەڵوێست و نزیکایەتیەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان نەشاردوەتەوە و هێزە بەرگریکارە کوردییەکانی رۆژئاوایشی بە بەرگریکردن لە تیرۆر تۆمەتبار کردوە
تۆمەتەکانی وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر هەماهەنگییەکانی هێزەکانی دژەتیرۆر و هەسەدەن لەسەر ئەو پرسە سیامەند عەلی وتەبێژی یەپەگە بە کۆباسی وت ئەو پەیوەندییەی تورکیا وەک نهێنی باسی دەکات پەیوەندییەکی ئاشکرایە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی
سەرپەرشتی هەماهەنگییەکان دەکات بۆ روبەڕوبونەوەی گروپە توندڕەوەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی ماوەیەکی درێژە بۆ وەستانەوە دژی هێڵی خیانەت بە پلانێکی تۆکمە هەوڵی یەکڕیزی هێزە کوردیییەکان دەدات لە ناوخۆ سەردانی هەموو لایەنە سیاسیەکان دەکات و لە پێناوی هیچ دەستکەوتێکیشدا ئامادە نیە پشت لە براکانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان بکات ئێستا یەکێتی هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە تا بە پشتیوانی عێراق سنورێک بۆ بۆردومانەکانی تورکیا دابنێت و لە دادگایەکی نێودەوڵەتی سكاڵا لەسەر ئەو وڵاتە تۆمار بکات هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە ئاماژەدان بە چڕبونەوەی بۆردومانەکانی تورکیا لە هەرێم و بە ئامانج گرتنی هاوڵاتیانی سڤیل بە کۆباسی وت ئەم تاوانە و دەبێت رێگری لێ بکرێت
هەر بۆیەش بافڵ تاڵەبانی زنجیرە سەردانێکی بۆ بەغدا ئەنجامداوە وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ ئەوەی هێرشی توندی بەرامبەر هەڵوێستەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نیشانداوە لە بەرامبەریشدا پارتی وەک دۆستی خۆی پێناسە کردوە و
ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە لە کارەکانیاندا لە هەرێم لەگەڵ پارتی دۆستیان هەماهەنگی دەکەن ئەمە جاری یەکەم نییە تورکیا پارتی وەک دۆستی خۆی نیشان دەدات بەڵکو لە رابردووش رایگەیاندبوو تۆڕێکی هەواڵگری گەورەی لە هەرێمی کوردستان دروستکردوە
تا لە هێرشەکانیدا چاوساغیان بۆ بکەن لەسەر هاوکارییەکانی پارتی بۆ تورکیا هونەرمەندی ناسراوی کورد دیار دێرسیم داوایکرد پارتی واز لە هێڵی خیانەت بهێنێت چونکە سەدام و ئەردۆغان وەک یەکن چاودێران و شارەزایان ئێستا هۆشداری لە دووبارەبونەوەی روداوەکانی 31ی ئابێکی تر لەلایەن پارتیەوە دەدەن و مەترسی نیشان دەدەن کە پارتی بۆ لێدان لە یەکێتی ئەمجارە لە جیاتی سوپای بەعس جەندرمەی تورکی بۆ سەر پەرلەمان و شارەکانی هەرێمی کوردستان پەلکێش بکات
وەک چۆن ئێستا لەژێر قەڵەمڕەوی خۆیدا پارێزگاری لە زیاتر لە 40 بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە دەکات