هەواڵ- ڕاپۆرت

چۆن حکومەتى هەرێم بەدەست بنەماڵەى بارزانییەوە ئیفلاسى کرد؟

25/09/2023

214 جار خوێندراوەتەوە


چۆن حکومەتى هەرێم بەدەست بنەماڵەى بارزانییەوە ئیفلاسى کرد؟
بەرهەمى ٣٢ ساڵى حوکمڕانى بەدەست پارتییەوە چى بووە؟
ئەوەى لە هیچ شوێنێکى دونیادا روونادات، لە هەرێم روودەدات..
بەپێچەوانەى هەموو وڵاتانى جیهانەوە، هەرێم هەر بەرەو دواوە دەڕوات..


بابێین بەراوردێک لەنێوان سەنگاپورە و هەرێمى کوردستاندا بکەین..
سەنگاپورە دواى ئەوەى لە ساڵى 1965 سەربەخۆیی لە مالیزیا وەرگرت، بەدەست هەژاریی و بێکارییەوە دەیناڵاند، بەڵام لەسەر دەستى لى کوان یو بووە وڵاتێکى خاوەن گەورەترین ئابورى و ئێستا بە پێنجەم گرنگترین ناوەندی دارایی دادەنرێت لە جیهاندا و بەندەری سەنگاپورەیش پێنجەم بەندەری جیهانە لە ڕووی گرنگییەوە و ئەو وڵاتە لە دوورگەی ڕاوچییەكانەوە بوو بە دەوڵەتێكی تازەگەر و لە ڕووی کوالێتی ژیانەوە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ساڵانەی گۆڤاری ''ئیکۆنۆمیست'' سەنگاپورە پلەی یەکەمی گرتووە لە ئاسیادا و پلەی یانزەیەمیشی هەیە لە جیهاندا. هەموو ئەمانە لەماوەى کەمتر لە ٣٠ ساڵدا روویدا.
کەچى هەرێمى کوردستان لەسایەى بنەماڵەى بارزانییەوە رۆژ بەڕۆژ بەرەو دواوە دەڕوات و لەدواى زیاتر لە ٣٢ ساڵ لە حوکمڕانى، هێشتا وەک سەرەتاى پێکهێنانى حکومەتە و ئەوەى گۆڕاوە تەنها بەرزبوونەوەى باڵەخانە و دەوڵەمەندبوونى بەرپرسەکان بوو..
خەڵکى سەنگاپورە لەسایەى دەسەڵاتى  لى کوان یو بوونە خاوەنى ژیانێکى خۆشگوزەران و بەرزترین داهاتى ساڵانە،
لە هەرێمى کوردستان، خەڵکى هەرێمى کوردستان لەسایەى بنەماڵەى بارزانى سێ مانگ جارێک مووچە وەردەگرێت، پێشمەرگە لەبەر  نەبوونى دەچێت بۆ کرێکارى و گیانلەدەستدەدات..
سەنگاپورە نە خاوەنى نەوت بوو، نە سامانى سروشتى، بەڵام بە پەروەردە توانى وڵاتەکە بکاتە کاریگەرترین وڵات لە جیهاندا، کەچى لە هەرێمى کوردستان کە خاوەنى سامانێکى سروشتیی زۆرە و بنەماڵەى بارزانیش ژێرخانى ئابورى هەرێمیان تەسلیمى تورکیا کرد بۆ دەسکەوتى خۆیان و لەبەرامبەریشدا، تورکیا ئەو سامانەى هەرێم لە دروستکردنى تۆپ و تەیارە بۆ لێدان لە کورد لە چوار پارچەکەى کوردستان خەرجدەکات..
لە سەنگاپورە بەهۆى ئەو خزمەتەى حکومەت پێشکەشى هاوڵاتییەکانى کردووە، هەستى نەتەوایەتى لە بەرزترین ئاستدایە، کە چى لە هەرێمى کوردستان بەهۆى سیاسەتى بنەماڵەى بارزانییەوە، کەرامەتى تاکى کوردى و هەستى نەتەوەیی بەرەو خاڵى سفر رۆیشتووە و گەنجێکى ئەمڕۆ و شۆڕگێڕەکانى دوێنێ ئارەزوو دەکات کەسێکى بێگانە حوکمى بکات و دادپەروەربێت نەک لەژێر ئەم دەسەڵاتەدا بێت..
سەنگاپورە یەکێکە لەو وڵاتانەى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى حسابێکى تایبەتى بۆ دەکرێت و رۆڵى گەورەى هەیە لە ئابورى جیهاندا، کەچى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى بەردەوام هۆشدارى پێدەدرێت کە ئەو شیوازى حوکمڕانییەى بەردەوام بێت، قەوارەکەى نامێنێت..
بەڵێ ئەوە بەرهەمى دوو دەسەڵاتە کە یەکیان بۆ خەڵک ژیان و ئەوەى تریان بۆ خۆیان..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations