هەواڵ- ڕاپۆرت
دوای شەش ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم،هەرێم چاوی لە دەستی بەغدادە
دوای شەش ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم،هەرێم چاوی لە دەستی بەغدادە
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمدا تێپەڕدەبێت، کە لە 25 ئەیلولی 2017 ئەنجام درا.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، کورد جگە لەوەی لە سەدا 51ی خاکەکەی لە دەستدا
پێگەی کوردیش بەرەو لاوازی چوو تا وای لێهات مانگی ئاداری ئەمساڵ هەناردەی نەوت هەرێم راگیرا و هەولێر و بەغداد ناچار بە رێککەوتن کران.
دوای شەش ساڵ لە بانگەشەی سەربەخۆی ئێستا حکومەتی هەرێم توانای دابەشكردنی موچەشی نەماوە و چاوەڕوانی بەغداد دەکات تا پارە بۆ دابەشكردنی موچە بنێرێت.
هەرێمی کوردستان لە کاتێدا بڕیاری ریفراندۆمیدا، بەهۆی ناکۆییەکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پارتی دەرگای پەرلەمانی کوردستانی داخست بوو، لەو سەردەمەدا گۆڕان و کۆمەڵی بایکۆتی کۆبونەوەی لایەنە سیاسەکان و لیژنەی باڵای ریفراندۆمیان کرد بەڵام لە کۆتا رۆژدا داوای لە دەنگدەرانیکرد دەنگ بە بەڵێ بدەن.
عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ دەڵێت، وادەی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان پێ گونجاو نەبووە چونکە زەمینەسازی بۆ نەکرا بوو.
لێدوان
لەگەڵ تێبنیەکانیان لەسەر ریفراندۆم، ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری رەتی ناکاتەوە، بەشێک لە دەسەڵاتدارانی عێراق دژی مانەوەی قەوارەی هەرێمیشن.
جەعفەر شێخ مەستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە، ئەو دۆخەی ئێستا دروست بووە لێکەوتەی ریفراندۆم بێت.
پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم بەهۆی جەنگی دژ بە تیرۆرەوە پێگەی کورد لەسەر ئاستی جیهان لەو پەڕی بەهێزیدا بوو، بەڵام پارتی و خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان پێداگیری سەرەکی بوون لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئامادەنەبوون لە بەرامبەر پێشنیارەکانی ئەمریکاش لەو بڕیارە پاشگەز ببنەوە.
ئاری هەرسین کادرێکی پێشكەوتی پارتییە و تا ئێستاش ئەنجامدانی ریفراندۆم بە کارێکی دروست ناودەبات و پێی وایە ئەوە هەنگاوێکی بوێرانە بووە.
ئەگەرچی لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆچونی جیاوازییان هەیە، بەڵام هاوڵاتیان هەموان کۆکن کە ئەنجامدانی ریفراندۆم هەڵە بووە.
هاوڵاتیان پێشیان وایە ئەوەی ئێستاش بەسەر هاوڵاتیانی کوردا دێت، بەشێکە لە دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم و ئێستا هاوڵاتیان باجەکەی دەدەن.
هاوڵاتیان رەخنە دەسەڵاتی سیاسی ئەوکاتی هەرێمی کوردستانیش دەگرن، بەهۆیەوە گوێیان بە هۆشدارییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان نەداوە.
ئەگەرچی سەرەتا بانگەشەی ئەوەکرا، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ راگەیاندنی سەربەخۆییە و زیاتر لە سەدا 90ی هاوڵاتیان دەنگیان بە بەڵێ دا ، بەڵام دواتر بەهۆی گوشارە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکانەوە، ریفراندۆم لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە سڕ کرا و داواشی لە عێراق کرد کە دەرگای گفتوگۆ لە هەرێم دانەخات.