هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەنجامی تاقیکردنەوەی یەکێتی لە پاش 8ی تەمووز

27/09/2023

183 جار خوێندراوەتەوە


ئەنجامی تاقیکردنەوەی یەکێتی لە پاش 8ی تەمووز
ئایا یەکێتی لە تاقیکردنەوەکەی پاش 8ی تەمووز سەرکەوتوو بوو یاخود نا؟

لە دوای نەخۆشکەوتن و کۆچی دوایی مام جەلالەوە، کەمینەیەکی بەرژەوەندیخواز دەسیتان بەسەر یەکێتیدا گرت.
لاهور جەنگی بورهان بە سود وەرگرتن لە پۆستە سەربازیی و هەواڵگرییەکەی توانی یەکێتی کۆنترۆڵ بکات و دەسەڵاتی رەها بە خۆی ببەخشێت.
لەو سەردەمەدا یەکێتی بە قورسترین دۆخە سیاسیەکانیدا تێپەڕدەبوو، ئەوەی بەعس پێی نەکردبوو خەریک بوو ئەم کەمینە سیاسییانە پێیان دەکرد
لاهور جەنگی بورهان و نزیکەکانی تەنها یەکێتیان ڕووبەڕووی ئاستەنگ نەکردەوە، بەڵکو لە بەرامبەر نەیارانیشدا بچوک و بچوکتریان کردەوە.
لەو سەردەمەدا ئەندامە دڵسۆزەکانی یەکێتیان لە ژێر هەڕەشەی ئابڕووبردندا ناچار دەکرد یەکێتی جێ بهێڵن و پەیوەندی بە حزبەکانی دیکەوە بکەن.
لاهور جەنگی بورهان تەنها کادرەکانی یەکێتی نیگەران نەکردوە، بەڵکو ئامانجی بووە کودەتا ئەنجام بدات و دەست بەسەر جومگە ئەساسییەکانی یەکێتیدا بگرێت بەڵام بافڵ جەلال تاڵەبانی حزبەکەی هێنایەوە سەر رێگە راستەکەی خۆی و رێگەی لەو کودەتایە گرت.
هەر لەو سەردەمەدا سلێمانی بە خراپترین دۆخیدا تێدەپەڕی، هەڕەشە و سوکایەتیکردن تا دەهات زیاتر دەبوو، بە زۆریش سەرانە لە بازرگانان وەردەگیرا.
لەو سەردەمەی لاهور جەنگی بورهان خاوەن دەسەڵاتی رەهای ناو یەکێتی بوو، بە هەموو شێوەیەک هێزە ئەمنییەکان بۆ خواستی کەسی بەکارهێنران و هەڵیان دەکوتایە سەر کاسبکارانی شار و فەلاقەیان دەکردن.
یەکێتی بووبووە کۆمەڵێک گروپی لێکدابڕاو هەر رۆژە و کوڕی بەرپرسێک بە پشتیوانی هێزە سەربازییەکەی باوکی هێرشی دەکردە سەر هاوڵاتییان، دۆخی ئارامی خەڵک لەو پەڕی خراپیدا بوو، چەندین کەس بەشێوەی نادیار کوژران و رفێندران کە تاریقی بەقاڵ یەكێکە لەو نمونانەی کە زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە. 
ئەم دۆخە نزیکەی 10 ساڵ بەسەر سلێمانیدا درێژەی کێشا، بەڵام لە دوای هەشتی تەموزی 2021 ئیتر هەوری ڕەش ئاسمانی سلێمانی جێهێشت، قاچاخچێتی و سپیکردنەوەی پارە کۆتایی پێهێندرا
بڵاوکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت بنبڕکرا و شکۆ بۆ هێزە ئەمنییەکان گەڕایەوە تا خزمەت بە ئەجێندای گروپە کەمینەکان نەکەن و لە ژێر چەتری بڕیارێکی نیشتیمانی بۆ خزمەتی گشتی کۆکرانەوە. 
لە دوای ئەو مێژووە لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەکانی سلێمانی بە گەڕخرانەوە کۆتایی بەو دەستانەش هێنرا کە بازرگانیان لە ناموسی خەڵکەوە دەکرد و بۆ خۆدەوڵەمەندکردن بازاڕی لەشفرۆشیان گەرم دەکرد.
دوای دوو ساڵ لە 8ی تەمووز ئێستا یەكێتی پێچەوانەی سەردەمی لاهور جەنگی بورهان خاوەنی یەک بڕیارە و حزبەکەش لەو پەڕی بەهێزیدایە.
هێز و کاریگەری یەکێتی ئێستا نەک تەنها ئیستۆپی بە پارتی کردوە و حزبەکەی بۆ دواوە گەڕاندوەتەوە بەڵکو ئێستا یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ هەڕەشە لە یەکێتی دەکات و جوڵەکانی یەكێتی لەسەر پشتیوانیکردنی کوردان تورکیا توڕەدەکات
هەر هێندەش نییە ئێستا دوبارە پرۆژەکان لە سلێمانیدا دەستیپێکردۆتەوە و هەر لەمساڵدا ژمارەیەکی زۆر پرۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتی وەرگرتووە
هەر بۆیە دۆست و دوژمن شایەتی بۆ ئەوە دەدەن کە یەکێتی تاقیکردنەوەی 8ی تەمووزی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند 
چاوەڕوانیش دەکرێت پاش کۆنگرەی پێنەم حزبەکە زیاتر گەشەبکات و هاوسەنگی هێز بۆ کوردستان بگەڕێنێتەوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations